• سەید حەكیم جەخت لەسەر پەیڕەوكردنی گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان و پتەوكردنی سەقامگیری

    2026/ 08 /23 

    سەید حەكیم جەخت لەسەر پەیڕەوكردنی گفتوگۆ دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان و پتەوكردنی سەقامگیری


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز جۆشوا هاریس كاربەڕێكەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات كرا و سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی گۆڕینی ڕیكەوتنەكان بۆ پكرۆگرام كە لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێ بكرێت، هیواشی خواست بەڕێز كارگێری كارەكانی باڵیۆز خانەی ئەمەریكا سەركەوتوو بێت لە ئەركی داهاتووی پاش ئەوەی ئەركەكەی لێرە بەكۆتا هات.

    سەید حەكیم باسی لە سروشتی ئەو ڕكابەرییانە كرد كە رووبەڕووی عێراق بووەتەوە و گوتی ڕكابەری ئابووری و پارەی نەختینە لەسەرووی ڕكابەرییەكانن، بەهۆی ڕووداوەكانی ناوچەكە پەرسەندن تێیدا و داواشی كرد گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان پەیڕەوی بكرێت، هەروەها گوتیشی پێویستە بۆ ڕادەستكردنی چەك بەدەستی دەوڵەت بەزمانی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن بكرێت، گوتیشی چەكی ئەو گروپە چەكدارانە بەرمبەر داعش شەڕی كردوە و هەزاران شەهیدیشی داوە لەپێناو ئازادكردنی خاك و سەقامگیری و ڕوونیكردەوە كە رادەستكردنی چەك بۆ دەستی حەشدی شەعبی بەو پێیەی دەزگایەكی حكومییە و فەرمییە كاریكی دروستە و جەختی كردەوەش كە ئوە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە لەدەرەوەی دەستەلاتی دەوڵەت چەكیان هەڵگرتوە.
     

    Related News