• سەید حەكیم: ڕادەستكرنی چەك بۆ حەشدی شەعبی سیستەمی دەوڵەت بەهێز دەكات

    2026/ 08 /23 

    سەید حەكیم: ڕادەستكرنی چەك بۆ حەشدی شەعبی سیستەمی دەوڵەت بەهێز دەكات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز عرفان سەدیق بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و چۆنیەتی پتەوكردنی كرا كە بەجۆرێك بێت خزمەتی هەردوو گەلی دۆست بكات.
    سەماحەتی داوای كرد گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە پەیڕەو بكرێت و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی گەڕانەوەی سەقامگیری و هێوری ناوچەكە و ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخە گرنگە بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهات فرە بكەین بەهۆی ئەو ڕكابەرییە ئابوورییەی عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە كە هۆكاری ڕووداوەكانی ناوچەكەیە، بۆیە فرەكردنی دەروازەكانی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگای بۆڕییەكانی دەریاری سوور و دەریای ناوەڕاست ڕێگا چارەیەكی گونجاوە.
    سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پەیڕەوكردنی گفتوگۆ لە بابەتی سنوورداركردنی چەك بەدەستی دەوڵەت و ڕادەستكردنەوەی بە دەستەی حەشدی شەعبی بەو پێیەی دەزگایەكی فەرمییە لەنێو دەزگاكانی دەوڵەتدا.
     

    Related News