• سەید حەكیم: دۆسێی سنوورداركردنی چەك كێشەیەكی عێراقییە و بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر دەكرێت

    2026/ 08 /24 

    سەید حەكیم: دۆسێی سنوورداركردنی چەك كێشەیەكی عێراقییە و بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەر دەكرێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لەشاندێكی مەكتەبی تەنفیزی ڕەوتی نوجەبا كرد، هەردوو لایەن پیرۆزباییان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د خ) ئاڵوگۆڕ كرد و باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و كاریگەری شەڕی ناوچكە لەسەر ئابووری عێراق كرد.

    سەماحەتی گوتی ڕكابەری ئابووری فشارێكی زۆری خستوەتە سەر عێراق بەهۆی ئەو دۆخەی دروستی كردوە و بەهۆی كەمی هەناردەكردنی نەوتی عێراقی و كەمی داهاتی نەوتی، سەماحەتی داوای كرد قۆناغەكە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی ئابووری فرە بكرێت و وەبەرهێنان بێتە نێو وڵات و دەروازەكانی هەناردەكردنیش فرە بكرێت.
    سەبارەت بە ڕادەستكدنی چەك بەدەستی دەوڵەت سەید حەكیم گوتی ئەو دۆسێیە عێراقییە لەڕووی كات و لەڕووی بەرنامەكەی و هەروەها گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن پێویستە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە چارە بكرێت، گوتیشی چەكی گروپەكان ڕووبەڕووی تیرۆر هاتەوە و هەزاران شەهیدی داوە بۆئەوەی خاكی عێراق ڕوگار بكات بۆیە پێویستە شەڕكەرەكان ئەركەكانیان بەرز بنرخێنرێت و چیرۆكەكانیان بە نەمری بهێلدرێتەوە.

    Related News