• سەید حەكیم داوا دەكات ئیلهام لە ڕەوشتی پێغەمبەری ئازیز لە كاركردن و خزمەتكردنی كۆمەڵگا وەربگیرێت

    2026/ 08 /25 

    سەید حەكیم داوا دەكات ئیلهام لە ڕەوشتی پێغەمبەری ئازیز لە كاركردن و خزمەتكردنی كۆمەڵگا وەربگیرێت


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەنیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆری ڕێكخستنەكانی ئافرەتانی سەركردەكان و كادیران ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە پارێزگای بەسرە، لەم دیدارە سەماحەتی باسی پەیامی پێغەمبەری گەورەی كرد(د خ) بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی و ڕوونیكردەوە كە پەیامی پێغەمبەر پەیامی ڕەوشتە و لە قورئانی پیرۆزیش هاتوە ( “وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ”،) جگە لەوەی پێغەمبەر كەسێك بووە كە بێ فیز بووە و نزیك بووە لە دۆست و خۆشەویستەكانی.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەیوەندی كردنی مەیدانی لەگەڵ خەڵك ستایشی بەسرەی مێژوویی و ئامادەبوون و كاروانی تێكۆشانی كرد و باسی پەیوەندی دێرینی خانەوادەی حەكیم و خەڵكی بەسرەی كرد و داوای كرد پرۆژەی حیكمە و رۆڵەكانی لە نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان لە نێو خۆیی و دەرەوەشی كرد و داواشی كرد زمانی گفنوگۆ و لێكتێگەیشتن پەیڕەو بكرێت بۆ ئەوەی پرۆژەی ڕادەستكردنی چەك بۆ دەستی دەوڵەت تەواو بكرێت هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتەكانی نەهێشتنی گەندەڵی و گرنگی سەقامگیری دووپاتكردەوە.
     

    Related News