سەید حەكیم: تیپەڕكردنی ڕكابەرییە ئەمنی و كۆمەلایەتی دەرگا بۆ ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان واڵا دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی لەپارێزگای دیوانییە، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی دیوانییە و قەزای غەماس كەوت و لە میوانخانەی شێخ عەبدولمحسن ئەلزیادی باسی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ هۆزەكانی دیوانییە كرد و ئاماژەی كرد كە ئەو ڕكابەرییانەی تووشی عێراق هاتوون وەك ڕكابەری ئەمنی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕكابەری كۆمەلایەتی هەموو تێپەڕ بوون و ئیستا كاتی ئەوەیە خەریكی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان بین، بەڵام ڕووداوەكانی ناوچەكە كاریگەری لە ئابووری عێراق كرد بەهۆی پاشەكشە و كەمبوونی هەناردەی نەوتی عێراق كە بەشی سەرەكی بودجە پێك دەهێنێت.
سەید حەكیم ڕوونیکردەوە، كە قەیرانی ئابووری قەیرانێکی سەختە، جەختی لەسەر ئەولەویەتەکانی مووچە و پارەی جووتیاران و بەڵێندەران کردەوە بۆ بەردەوامبوونی جووڵەی ئابووری، بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و ڕەخساندنی هەلی کار، ئاماژەشی كرد بۆ ئەوەی جووتیار مامەڵە لەگەڵ بەرهەمێکی ساڵانە بكات ڕەنگە پارە قەرز بکات بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی، هەروەها باجێکی پێویست هەیە بۆ چاندنی زەویەکان لە ساڵی داهاتوودا، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی خەڵک بۆ خزمەتگوزارییەکان كردەوە، کە پێویستی بە گواستنەوەی پڕۆژەکان هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار و نەهێشتنی بێکاری، گوتیشی ئەوانە قەیرانی کاتین لە ئەنجامی فشارەکانی قەیرانی ناوچەكە بۆ سەر وڵاتانی جیهان ڕوویداوە، هەروەها داوای كرد لێبڕینی قەرزی جووتیاران لە پارەی داهاتی کشتوکاڵی خۆیان بێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی بانگەوازەکەی نوێکردەوە بۆ وەرگرتنی وانە لە قەیرانی ئێستا بە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوت و هەمەچەشنکردنی ئابووری عێراق، بانگەوازەکەی پێشووی بۆ درێژکردنەوەی بۆری هەناردەکردن لە سەرانسەری دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست باسكردەوە، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە دەوڵەتێکی تاك داهات كرد و هاندانی کەرتە ئابوورییەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای سەردەم، و پاشەکەوتکردنی پارەی نەوت بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوەی بەپێویست زانی، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کێشەی ئابووری یارمەتیدەر بوو لە هاتنی ئەلزەیدی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و داوای لێکتێگەیشتنی لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە كردی، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پلانەکان بۆ ئەوەی دیوانیە ببێتە پایتەختی کشتوکاڵی عێراق...