سەید حەكیم: پارەداركردنی كرێكارە عێراقییەكان و مەشق پێكردنیان و پاراستنی مافیان لە پرۆژە دەرەكییەكان پێشینەیە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك سەركردە و كادیرانی ڕێكخستنەكانی شاری سەدر كەوت و سەرەتا پیرۆزبایی یادی رۆژبوونی پێغەمبەری ئازیزی كرد (د خ) لەگەڵ لەدایكبوونی پڕ بەرەكەتی ئیمام سادق (سڵاوی لێبێت) و پرسەی خۆیشی ڕاگەیاند لەیادی شەهید بوونی شەهید میحراب شەهید (محەمەد باقر ئەلحەكیم) نهێنی پارێزراو بێت و داوای كرد لە ڕێگای پێغەمبەر بڕۆن كە چۆن كاتی خۆی بەخۆی و یاوەرانی چەندین ئازار و مەینەتییان بینی تەنها بەهۆی ئەوەی كە ئیسلام بوون.
.
بەرێز سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە پێغەمبەری خودا (د خ)) سەبر و نەرم و نیان و دڵخۆش بووە، گوتیشی کە یاسا ئیلاهییەکان ئاماژەدەكەن کە ئەنجامەکان تەنها دوای کۆشش و هەوڵدان دێت، هەروەها زیاتر ڕوونیكردەوە کە پێغەمبەر (د خ) خێری گشتی لە پێشینەی داناوە بەسەر بەرژەوەندی شەخسی و سۆز و تۆڵەسەندنەوە، بە ئاماژەدان بە ڕێبازی پێغەمبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دوژمنەکانی و چۆنیەتی سەرکەوتنی لە سەرووی قەیرانەکانەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی گشتگیربوونی ئیسلام..
.
بەڕێزیان جەختی لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە ململانێی دەوروبەری کردەوە، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر گرنگی ڕوونکردنەوە و پووچەڵکردنەوەی گومانەکان و بە ئامانجگرتنی هەڵمەتەکان کردەوە، داوای کۆڵنەدان و خۆڕاگری لە بەرامبەر ناخۆشیەکاندا بۆ گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی بنیاتنانی ئەو دەوڵەتەی کە عێراقییەکان ئاواتەخوازن، کە بۆ ئەو دەوڵەتە خوێن و شەهید و قوربانییان پێشکەش کردووە، سەید حەکیم دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان چڕی بە ئامانجگرتن و ڕادەی کاریگەرییەکاندا هەیە، ڕوونیشیکردەوە کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ستایلێكی مادەیی مەیدانی کاریگەر و پەیوەندی لەگەڵ ڕای گشتیدا خستۆتەڕوو، ئەمە جگە لە ڕۆڵی سیاسی و وەستانی لە بڕیاردانی نیشتمانیدا، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو ئەمانە هەندێک کەس ناڕەحەت دەکەن، هەر بۆیەش بزووتنەوەی حیکمەی نیشتمانی دەکەنە ئامانج.
بەڕێزیان بەرپرسیارێتی بەرگریکردن لە پڕۆژەکەیانی بە ئەندامانی بزووتنەوەی حیکمەی نیشتمانی سپارد،هەروەها جەختی لەسەر پێویستی ڕاگەیاندنی ئاشکرای ناسنامەی بزووتنەوەکە و شانازیکردن بە پڕۆژەکەی و سەرکردە و هێماکانی کردەوە، هەروەها ئەو کەسانەی هەڵگری پڕۆژەی بزووتنەوەکە بوون بە نزیکترین کەس لە ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دەناسرێت،سەماحەتی داوای تێگەیشتی لە ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق كرد، لەوانە قەیرانی ئابووری کە لە ئەنجامی دابەزینی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتەوە دروست بووە، گەشبینی خۆی دەربڕی کە ئەم قەیرانە کۆتایی دێت بەهۆی ئەو فشارانەی کە لەسەر ئابووری جیهانی دروستی دەکات. ناوبراو بانگەوازی خۆی بۆ هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور دووپاتکردەوە، دڵتەنگی خۆی لە نەبوونی ئەو جۆرە بۆرییە دەربڕی، کە بە بڕوای ئەو دەبووە هۆی ئەوەی عێراق بتوانێت ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت و سوود لە بەرزبوونەوەی نرخەکان وەربگرێت کە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوامەوە دروستبووە.
بەڕێز حەکیم جەختی لە پێویستی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات کردەوە لە ڕێگەی چالاککردنی کەرتە بەرهەمدارەکانی وەک کشتوکاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان، و تەکنەلۆژیای مۆدێرن، هەروەها جەختی لە گرنگی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق و یەدەگە ستراتیژییەکانی عێراق و دانیشتوانەکەی کردەوە، هەورەها داوای کرد ئەم پڕۆژەیە بە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی لە کۆمپانیا تایبەتمەندەکان و فێربوون لە ئەزموونی کەسانی دیکە جێبەجێ بکرێت، جگە لەوەش جەختی لە گرنگی بەهێزکردن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی هێزی کاری عێراقی و پاراستنی پشکی ئەو پڕۆژانەی بەخشراو بە کۆمپانیا بیانییەکان کردەوە.
سەماحەتی حەكیم داوای خۆی دووپاتکردەوە بەوەی کە دەبێت دەوڵەت لە ڕێگەی وتووێژ و لێکتێگەیشتنەوە قۆرخکاری لەسەر بەکارهێنانی هێز هەبێت، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی کوتلە چەکدارەکانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕاندنەوەی دەوڵەت، ڕوونیکردەوە کە پێویستە چەکەکان ڕادەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی بكرێن، کە دامەزراوەی فەرمی ئەمنییە.
لەكۆتایشدا جەختی كردەوە لە گرنگی خزمەتكردنی گشتی و ئامادەیی مەیدانی کردەوە، هەروەها داوای دابینکردنی قەرزی خانووبەرەی گونجاو و بژاردەی نیشتەجێبوونی بەدیلی بۆ ئەو کەسانە كرد کە پێویستیان پێیەتی و ناچار بوون لە شوێنی نیشتەجێبوونی نافەرمیدا بژین...