سەید حەكیم: باڵادەستكردنی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تایبەت و قۆناغ دانان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان گرنگە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی نیشتمانی لەپارێزگای واسیت پێشوازی لە كۆمەڵێك سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی رەوتی حیكمە كرد و ئاماژەی كرد كە پارێزگای واسیت گرنگی خۆی هەیە لەبەر ئەوەی كەوتوەتە ناوەڕاستی عێراق و پێشتریش پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ خانەوادەی ئیمامی حەكیم(نهێنی پارێزراو بێت) هەبووە، ڕوونیشی كردەوە كە كە پرۆژەكە لەسەرووی پەیوەندی خزمایەتییە و پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د خ) لەگەڵ یادی لەدایك بوونی ئیمامی سادقی لێكردن لەگەڵ پێشكەشكردنی پرسەی بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی شەهیدی میحراب (خوا لێی رازی بێت).
سەماحەتی داوای شوێنكەوتنی پێغەمبەری خودا ( د خ) و بنەماڵەکەی كرد، كە چۆن ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی و ڕكابەری کۆمەڵایەتی بوونەتەوە و بەرژەوەندی گشتی لە پێشینەی بەرژەوەندییە تایبەتییەکان یان کاتییەکانیان داناوە، هەروەها ئاماژەدان بە داگیرکردنی مەککە، و چۆن پێغەمبەری خودا (د خ) مامەڵەی لەگەڵ دوژمنەکانیدا کردووە، لە دەرەوەی دۆخی تۆڵەسەندنەوە بەرەو بڵاوکردنەوەی پڕۆژەكە لە ئاستی جیهانیدا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پرۆژە كاریگەرەكان زیاتر بە ئامانج دەگیرێن و هەر شتێكی كاریگەر هەبێت دەكریتە ئامانج و داواشی كرد شوبهە و گومانەكان لەبەردەم خەڵكی هەڵبوەشێننەوە، تا گێرەشێوێنی دروست نەبێت و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت شانازی بە سەركردەكان و هیماكانی پرۆژەكە بكرێت و هەوڵ بدرێت ناسنامەی پرۆژەكە لە قۆناغی ڕاگەیاندن بەرەو قۆناغی كاریگەری و ئەكتیڤبوون برۆن.