• سەید حەكیم: خزمەتكردنی خەڵك و پەیوەندی پێوەكردنیان بنەمای كاریگەری ڕاستەقینەیە

    2026/ 09 /26 

    سەید حەكیم: خزمەتكردنی خەڵك و پەیوەندی پێوەكردنیان بنەمای كاریگەری ڕاستەقینەیە

    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشووازی لە كۆمەڵێك سەركردە و كادیرانی رەوتی حیكمە لە نەجەفی پیرۆز كرد و لەم دیدارە باسی سەركەوتنی پرۆژەی شەهید میحراب و مەرجەعییە و عەزیزی عێراق كرا (نهێنیان پارێزراو بێت) و ئەوپ رۆژەی بە بە پەیامێك وەسفكرد و داوای كرد سەیری كاروانی پێغەمبەری خودا و ڕێڕەوی ئەو بكەن كە پرۆژەكەی بڵاوكردەوە وێرای ئەو هەموو شاڵاوانەی بەرامبەری كرا بۆ لەناوبردن و سووكایەتی كردن بە پڕۆژەكەی.

    بەڕێز حەكیم سروشتی پەیوەندی نێوان ئامانجکردن و کاریگەریکردن ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند کە تا مرۆڤێک کاریگەرتر بێت، زیاتر دەبێتە ئامانج- هاوکێشەیەک کە کەس لێی بێبەری نییە، هەورەها داوای باوەڕپێنانی بە پڕۆژەی حیکمە و تێگەیشتن لێی و پابەندبوون پێی و پێشخستنی كرد، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی ڕاگەیاندنی ئاشکرای ناسنامەی بزووتنەوەکە و کردنی بە مایەی شانازی و شەرەف کردەوە و جەختی لە گرنگی گواستنەوەی لە قۆناغی بڵاوکردنەوە بۆ قۆناغی کاریگەر کردەوە، هەریەکەیان بەپێی تواناکانیان و ئەو پابەندبوونەی بەسەر خۆیاندا دەسەپێنن بە پڕۆژەکە.

    سەماحەتی حەكیم سەرکردەی کاریگەر بە کەسێک وەسف دەكات کە توانای کۆکردنەوەی توانای تیمەکەی و دەرهێنانی باشترینەکانیان هەبێت. داواشی کرد جیاوازی بکرێت لەنێوان ئەوانەی سەرلێشێواون و ئەوانەی ئەجێندای شاراوەیان هەیە لەکاتی چارەسەرکردنی ناڕەزایەتیەکاندا، ڕوونیشیکردەوە کە زۆربەی ئەوانەی سەریان لێ شێواوە قوربانی هەڵمەتی بەئامانجگرتن و زانیاری ناڕاست بوون. جەختی لە گرنگی خزمەتکردنی خەڵک و پەیوەندیکردن لەگەڵیان کرد...

    Related News