• سەید حەكیم: كەمكردنەوەی پەرەسەندن و گەڕانەوەی سەقامگیری پێویستە بۆ عێراق و ناوچەكە

    2026/ 10 /10 

    سەید حەكیم: كەمكردنەوەی پەرەسەندن و گەڕانەوەی سەقامگیری پێویستە بۆ عێراق و ناوچەكە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕیز عرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دو قۆڵی و چۆنیەتی پێشخستنی كرا لەگەڵ پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و چۆنیەتی كەمكردنەوەی پەرەسەندن و گەڕانەوەی سەقامگیری.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ئامادەیە بەبۆنەی رۆژی سەروەری نیشتمانی ئاهەنگ بگێڕێت و رۆژی كۆتایی هێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەڵگەی باشبوونی عێراقە و ئەركی هەموو لایەنەكانی لە تێكشكاندنی داعش بەرز نرخاند و گوتی ئەو ئەركانە بەشدارییان كرد لە تێك شكانی تیرۆر و ئازاد كردنی خاكی وڵات.

    .. بەڕێز حەکیم باسی لە سروشتی ئەو ڕكابەرییانە کرد کە ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترینیان ئاستەنگی ئابوورییە كە بەهۆی ڕووداوەکانی ناوچەکەوە ڕوویداوە، جەختیشی لە هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و هەمەچەشنکردنی ئابوری و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ توانا و قەبارەی دانیشتوانی عێراقدا بگونجێت...

    Related News