سەید حەكیم داوای پەیڕەوكردنی شێواز و سیستەمی مۆدێرن لە كاری ئەمنی دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕیز قاسم عەبوودی ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی عێراقی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان كرا، سەماحەتی داوای كرد وریابن بەرامبەر هەر هەولێكی تیرۆر بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەناسە وەرگرێتەوە و ڕوونیكردەوەش كە دەبێت پەیامی دڵنیاكەرەوە بە بە پیكهاتە عێراقییەكان بگەیەنن.
سەید حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لەسەر كاری هەواڵگری و پەرەپێدانی لەگەڵ هەماهەنگی كردن لە نێوان كەرتەكانی ئەمنی و سیستەمی ئەمنی و هەرێمی و نێودەوڵەتی و داواشی كرد شیواز و سیستەمی مۆدێرن لەكاری ئەمنی بەكار بهێنن.