• سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار و بەدی هێنانی گەشەپێدانی بەردەوام

    2024/ 09 /14 

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار و بەدی هێنانی گەشەپێدانی بەردەوام

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و سروشتی شایستەكانی داهاتوو جەختیشی كردەوە لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار و بەدی هێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

    سەماحەتی بانگشەی دووپات كردەوە بۆ پێكهاتەی سووننەی بەڕێز بۆ ئەوەی پاڵێوراوی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكەنەوە و گوتی ڕێكەوتن لە نێوان نوێنەرانی پێكاتەی سووننە شەرمەزاری لەسەر نوێنەرانی پێكهاتەكانی دیكە هەڵدەگرێت.
    لەكۆتایشدا سەماحەتی داوای ڕاگرتنی شەڕی غەزەی دووپات كردەوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەپرسیار زانی لە ئاست ئەو خوین ڕشتنەی دەرهەق بە خەڵكی سڤیل لە ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێت.

    Related News