• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سوودانی كرد و ستایشی هەنگاوەكتنی حكومەتی خزمەتگوزاری و كردنەوەی پرۆژەكانی كرد

    2024/ 11 /15 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سوودانی كرد و ستایشی هەنگاوەكتنی حكومەتی خزمەتگوزاری و كردنەوەی پرۆژەكانی كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  كرد و لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچە و سروشتی عێراقی دوای یەكلایی كردنەوەی چەند شایستەیەك كرد بەتایبەتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

    سەماحەتی ستایشی هەنگاوەکانی حکومەتی کرد بۆ کردنەوەی ئەو پرۆژانەی کە پێشتر دەستی پێکردبوو و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم پرۆژانە و پڕۆژەکانی دیکەش متمانەی هاوڵاتیان بەدامودەزگای جێبەجێکاری دەوڵەتی عێراق گەڕاندەوەو داوای پڕۆژەی زیاتری لەبەغدا و پارێزگاکان کرد، هەروەها  تێڕوانینی خۆی سەبارەت بە ئاکامەکانی سەقامگیریی سیاسی دووپاتکردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری ئابووری دەهێنێتە کایەوە و لە ئەنجامدا ژیانێکی شارستانی و گەشەسەندن و درەوشانەوە و تێکەڵبوونی هاووڵاتیان لە سیستمی سیاسییدا باشتر دەكات و هەروەها ستایشی کرانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشی بەرامبەر عێراق کرد.

    هەروەها هەردوولا  داواکارییەکانی پارێزگای نەجەفیان تاوتوێکرد له دوای سه ردانه که ی ئه م دواییانەی به بەڕێزیان و داوای پشتیوانییان له كەرتی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پیشەسازی ئەم شارە پیرۆزه کرد.
    لەسەر ئاستی ناوچەكە هەردوولا گرنگی کۆتاییهێنانی شەڕی غەززە و لوبنانیان دووپاتکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی لە ناوچەکە و جیهانداو بەڕێز حەکیم ستایشی وتارەکەی عێراقی کرد لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی لووتكەی ئیسلامیدا پێشكەش كرا، هەروەها گوێی لە سەرۆک وەزیران گرت بۆ ئەوەی   ئەنجامەکانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان باس بكات.

    Related News