• سەماحەتی حەكیم سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی دەستەی بیروڕادەكات و جەخت لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەكات

    2023/ 03 /05 

    سەماحەتی حەكیم سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی دەستەی بیروڕادەكات و جەخت لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دەكات

    ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-3-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی جیكمەی نیشتمانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی دەستەی بیروڕای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد و لەگەڵ ئامادەبووان باسی لە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە ناوخۆی و دەرەكییەكان كرد و دوای ئەوەی گوێبیستی بیروبۆچوونی ئامادەبووان بوو بەڕێزیان گوتی كە ڕەوتی حیكمە هەمیشە لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و میللی زۆر ئەكتیڤە وقبوول كراوە، ئاماژەشی كرد كە گەڕەكانی حیكمە لە هەموو پارێزگاكان جێی ڕاستگۆیی و ئەكتیڤی باش بووە.
    سەماحەتی گوتیشی كە بۆچوونی ئەو لەسەر ڕەزامەندی میللی لەسەر هەنگاوەكانی حكومەتی عێراقی ئەوەیە كە هەنگاوی باش لە وەرگرتنی داواكارییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان نراوە و هەروەها سەردانەكان بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ناوچەكە و جیهان، ڕوونیشیكردەوە كە گرنگە بنیاتنان و هەماهەنگی و نزیكبوونەوە لەهاەڵاتیان هەبێت تا بتوانن باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.

    Related News