• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر شەفافیەت و ڕكابەریكردنی دروست لە كاری ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ئیتحادی دەكات

    2023/ 03 /08 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر شەفافیەت و ڕكابەریكردنی دروست لە كاری ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ئیتحادی دەكات

    لەڕۆژی 2023-3-8  بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی  لە دیداری لەگەڵ مەحموود تمیمی سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری، بەڕێزیان ستایشی ڕۆڵی ئەو ئەنجومەنەی لە دابین كردنی هەلی كار و ئەكتیڤكردنی باری خزمەتگوزاری كرد كە بەشێوەیەك بێت ببێتە پاڵپشتێك بۆ دامودەزگاكان و وەزارەكانی وڵات، لێرەش بەڕێزیان جەختی كردەوە كە دەبێت ڕوونی و شەفافیەت هەبێت و ڕكابەری كردن لەسەر بنەمای دیاری كراو بێت بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی خەڵكی گونجاو لە دامەزارندن وەربگیرێت، هەروەها گوتیشی دەبێت سیستەمی تەكنەلۆیای تازە لەم كارە فەراهام بكرێت.
    لەكۆتایشدا ئاماەی كرد كەدەبێت ئەو سستی و كەموكوڕییەی لەهەندێك شوێن هەیە چارەسەر بكرێت و سوود لەهەڵگری بڕوانامەكان وەربگیرێت چونكە دامو دەزاگامان پێویستیان بەخەڵكی پسپۆرە لە بواری تەكنەلۆیا و زانیاریدا.

    Related News