• سەماحەتی حەكیم ..  بەهۆی بوونی پارە و سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵابیەتی عێراق لەبەردەم هەلێكی مێژووییە بۆ سەركەوتن

    2023/ 03 /18 

    سەماحەتی حەكیم .. بەهۆی بوونی پارە و سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵابیەتی عێراق لەبەردەم هەلێكی مێژووییە بۆ سەركەوتن

    هاوكات لەگەڵ جەژنەكانی بەهار بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-3-17 بەبۆنەی جەژنی (برۆنایا) و پیرۆزبایی كردن لە سائیبەكان ئامادەی مەراسیمەكە بوو و لەوێش ستایشی ئەو پێكهاتە ڕەسەنەی عێراقی كرد بەوەی كە هۆكارێكە بۆ دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگا لە ڕووی ڕۆشەنبیری و فیكرییەوە.
    سەماحەتی ڕایگەیاند كە هەمیشە بانگەشە بۆ بەڕێوەبردنی هەمەجۆر لە عێراق دەكات و پێویستە لێرەش پێكهاتەكانی عێراق بۆ پەیوەندی بەهێزكردن لەگەڵ گەلانی دیكەی جیهان بقۆسترێتەوە، لێرەش ڕۆڵی شێخ (سەتار حلو)ی لە بەستنەوەی سائیبەكانی جیهان بە عێراق بەرز نرخاند و ڕوونیكردەوە كە عێراق هەلێكی مێژوویی لە بەردەمە بۆ سەركەوتن ئەویش بەهۆی بوونی پارە بەڕێژەیەك و بەهۆی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی كە كەشێكی باش و پڕ گەشبینی دروست كردوە.

    Related News