• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئایەتوڵا ئەلئاراكی باسی گۆڕینی گوتاری ئاینی دەكات بەشێوەیەك كە لەگەڵ ئەم قۆناغە بگونجێت

    2023/ 03 /19 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئایەتوڵا ئەلئاراكی باسی گۆڕینی گوتاری ئاینی دەكات بەشێوەیەك كە لەگەڵ ئەم قۆناغە بگونجێت

    ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-3-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە ئایەتوڵا موحسن ئەلئاراكی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای جیهانی نزیككردنەوی مەزهەبە ئیسلامییەكان كەوت، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهات و تازەترین بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها باس لە گفتوگۆی مەزهەبە ئیسلامییەكان و بەڕێوەبردنی هەمەجۆری ئەو مەزهەبانە و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكانی كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە گرنگە گفتوگۆی نێوان دەزگا ئاینییەكان بەردەوام بێت تا بتوانن دیدێكی هاوبەش دروست بكەن و ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان ببنەوە، ددپاتیشی كردەوە كە دەبێت گوتاری ئاینی ئێستا بەشێوەیەك بێت كە لەگەل بۆچوونی كۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە بگونجێت، هەروەها ستایشی هەنگاوی گەڕانەوەی پەیوەندی دیپلۆماتی لەنێوان شانشینی سعوودیە و كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و دووپانی كردەوە كە گرنگە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆ بەرقەرار بێت بۆ ئەوەی سەقامگیری ناوچەكە باشتر بێت و وڵاتانیش بە ئاسوودەیی بژین.

    Related News