• سەماحەتی حەكیم  بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەیەكەوە ژیان بەئاستی سەردانی بارەگای دیانەتی زەردەشتی شاری بەغدا دەكات

    2023/ 05 /16 

    سەماحەتی حەكیم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەیەكەوە ژیان بەئاستی سەردانی بارەگای دیانەتی زەردەشتی شاری بەغدا دەكات

    لە ڕۆژی جیهانی بەیكەوە ژیان بەئاشتی ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023 -5-15 بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی بارەگایەكی دیانەی زەردەشتی شاری بەغدای كرد، لەوێ بەڕێزیان گوتی " دیانەتی زەردەشتی لە ئاینە هەر كۆنەكانە و چەندین بەهای مرۆڤایەتی گەورەی لەخۆ گرتوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئاینەكان ئەو كاتە بەیەك دەگەن كاتێك بەها مرۆییەكان كۆیان دەكاتەوە و گۆمەڵگا بنیات دەنێت.

    سەماحەتی ڕێز و شانازی خۆی بۆ زەردەشتییەكان دەربڕی و بەبەشێكی لە هەمەچەشنی عیراقی هەژمار كرد، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق لەنێوان هەموو ئاین و مەزهەب و ویا كردوە ببێتە چەندین گەل ئەو گەلانەش بوونەتە نەتەوەی عێراق.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەمە چەشنی و ڕێزگرتنی تایبەتمەندییەكان لە ژێر چەتری ناسنامەی نیشتمانی گرنگە و ئاماژەی كرد ئەو سەقامگیرییەی ئێستا عێراق پێی تێپەڕ دەبێت و ڕزگار بوون لە قۆناغە سەختەكان كە ڕۆڵەكانی ئەو نیشتمانەیان بە هەموو ڕەنگ و تایەفەكان كردبوو بە ئامانج،  ئێستا سەقامگیرییەكە لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی، داواشی لە زەردەشتیەكان كرد كە یەك ڕیز بن و بەشداری لە بنیاتنانی عێراق بكەن و ئەزموونی دەوڵەمەند تر بكەن، لەسەرهەڵبژاردنی  ئەندامانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پاڕیزگاكان ڕێك بكەون و وەك هەنگاوێكی پێشووتر بۆ وەرگرتنی نوێنەرایەتی  تایبەت بە پێكهاتەكان.

    Related News