• وزير العمل والشؤون الاجتسەماحەتی حەكیم چاوی بە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەوێت و سروشتی باری كۆمەڵایەتی تاوتوێ دەكاتماعية الأستاذ أحمد الأسدي

    2023/ 05 /17 

    وزير العمل والشؤون الاجتسەماحەتی حەكیم چاوی بە وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەوێت و سروشتی باری كۆمەڵایەتی تاوتوێ دەكاتماعية الأستاذ أحمد الأسدي

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەڕۆژی 2023-5-17 چاوی بە بەڕیز ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی گوێبیستی قسەكانی بەڕێز وەزیر بوو سەبارەت بە كارەكانی وەزارەت و بابەتی سەرپەرشتی  كۆمەڵایەتی و كاردۆزینەوە بۆ بێ كاران و قۆستنەوەی توانا مرۆییەكان بۆ پێشخستنی كەرتی ئابووری و دابین كردنی ئەمنی كۆمەڵایەتی.

    سەماحەتی چەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هاوكارییەكان بەدەست ئەوانە بگات گەشایستەن و داواشی كرد  بەدوا داچوونێكی تەواو بۆ هەموو ئەوانە بكرێت كەشایستەن، هەروەها كار بە كەسانی بێ كار بدرێت لەڕێگەی پڕۆژەی بچووك و یان پێدانی قەرز بۆ ئەوەی بواری گوزارانی باشتر بكات لەڕێگەی كاركردن و پڕۆژەی جۆراوجۆر.

    Related News