• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی پێكهاتوو لە نوێنەران و حكومی كۆریای باشوور كردو جەختی لەسەر بەردەوامبوونی سەقامگیری عێراق كردەوە

    2023/ 05 /17 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی پێكهاتوو لە نوێنەران و حكومی كۆریای باشوور كردو جەختی لەسەر بەردەوامبوونی سەقامگیری عێراق كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی كوریای باشوور كرد كە پێكهاتبوون لە چەندین پەرلەمانتار و ئەندامانی حكومەتی ئەم وڵاتە، لەم دیدارە كە لە ڕۆژی 2023-5-17 ئەنجامدرا سەماحەتی باسی پێشهات و دۆخی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و سیۆل كرد، سەماحەتی لە شاندەكە گوێبیستی ستایش و سەرسامی میوانەكان بوو سەبارەت بەو دۆخەی  ئێستا عێراق پێی تێدەپەڕێت، سەماحەتی گوتی " ئەو دۆخە سەقامگیرییە گشتییەی ئێستا عێراق پێی تێپەڕ دەبێت بۆ سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی دەگەڕیتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە سروشتی حكومەتی ئێستا ئەوەیە كە بایەخدانی بە بە ئابووری و خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی بەرچاوە و هەروەها حكومەتێكە كە پشت ئەستوورە بە پشتگیرییەكی باشی پەرلەمانی كە خۆی لە هاوپەیمانێتی دەوڵەت بەرجەستە دەكات.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە كۆریای باشوور لەگەڵ عێراق وەستاوە و لەهەموو ساتە سەختەكانیش ئامادەیی هەبووە، دووپاتیشی كردەوە كە كۆمپانیا كۆرییەكان لە شاڵاوەكانی ئاوەدانكردنەوەی ئێستا و داهاتووش هەمیشە لە پێشەنگ دەبن.

    Related News