• سەماحەتی حەكیم.. عێراق پێویستی بە سەقامگیری ناوچەكەیە لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوخۆیی هەیە

    2023/ 05 /17 

    سەماحەتی حەكیم.. عێراق پێویستی بە سەقامگیری ناوچەكەیە لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر ڕەوشی ناوخۆیی هەیە

    لەڕۆژی 2023-5-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خاتوونی بەڕێز پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە باس لە پیشهات و دۆخی سیاسی و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان عێراق و ئوسترالیا لەسەر هەموو ئاستەكان كرا و هەروەها سەماحەتی حەكیم باسی لە ڕۆلی عێراق لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی نێوان وڵاتە نەیارەكانی ناوچەكە كرد و گوتی سەقامگیری ناوچەكە تیشكدانەوەی ئەرێنی لەسەر سەقامگیری عێراق هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری كۆمەلایەتی لە عێراق بەردەوام بێت و گوتیشی ئێستا عێراق قۆناغی گرژییەكانی نێو كۆمەڵگای تێپەڕ كردوە و ئێستا خەڵك لە هێور بووەتەوە و لە تەبایی نزیكن.

    Related News