• سەماحەتی حەكیم .هاوپەیمانێتی كارگێری دەوڵەت هاوپەیمانێتی دەستەلاتە بەناونیشانێكی نیشتمانی و دۆخی سیاسی و ناوخۆی و دەرەكیش بە هۆكاری ئەو سەقامگیریە دادەنرێت

    2023/ 05 /21 

    سەماحەتی حەكیم .هاوپەیمانێتی كارگێری دەوڵەت هاوپەیمانێتی دەستەلاتە بەناونیشانێكی نیشتمانی و دۆخی سیاسی و ناوخۆی و دەرەكیش بە هۆكاری ئەو سەقامگیریە دادەنرێت

    لەدیوانی بەغدا بۆ شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی هۆزە عێراقییەكان ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-5-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوێبیستی قسەكانی بەشێك لە ئامادەبووان بوو لەبەر ئەوەی قسەی ئەوان قسەی كۆمەڵگەی عێراقییە و ئەو لایەنەیە كە زۆر كێشەی كۆمەڵایەتی لەكۆڵ دامودەزگاكانی دادەوەری دەكاتەوە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق پێشكەوتنێكی بەرچاو و یەكلایی كەرەوەی لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بەخۆیەوە بینیوە و ئاماژەی كرد كە هاوپەیمانێتی كارگێڕی دەوڵەت بەپێیەی كە هاوپەیمانێتی دەستەڵاتدارە ناونیشانێكی نیشتمانی هەیە و هەموو نوێنەرایەتی تێدا دەكەن.

    سەماحەتی گوتیشی ئەو پێشهات و دۆخەی لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی  كە هۆكاری سەقامگیری عێراق بووە، دووپاتی كردەوەش كە عێراق جێی سەرسامی هەموو جیهانە، هەروەها بەهۆی ئەو هەلانەی وەبەرهێنان كە پێشكەشی دەكات جێی سەرنج بووە و ئەو سەقامگیرییەش لەبەرژەوەندی هەمووان بووە، كامڵبوونی دەرەوە و ناوەوە بووەتە هۆكاری ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە.


    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە چاكسازی گشتی بۆ سروشتی عێراق ئەوەیە كە لەوڵاتێكی تاكە داهات سەرچاوەكانی داهات جۆراوجۆر بكەین، داواشی كرد كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكەنەلۆژیا ئەكتیڤ بكەن، هەروەها ڕێگای مۆدێرن بۆ ئاودان لە كشتوكاڵ بەكار بهێنن بۆ ئەوەی بەسەر كێشەی كەم ئاوی زاڵ بن و گوتیشی پێویستە كارگەكان ئازاد بكرێن و پشت بە كەرتی تایبەت ببەسترێت.


    سەماحەتی ستایشی بەرقەرار بوونی یاسای زامنكردنی كۆمەلایەتی و خانەنشینكردنی كرێكارانی كرد و گوتی ئەو یاسایە كەرتی تایبەت بەرەو پێش دەبات و فشاری سەر دامودەزگایەكانی دەوڵەت كەم دەكاتەوە و ئەمنی كۆمەڵایەتی بۆ خێزانی عێراقی دابین دەكات.

    سەماحەتی گوتیشی زیقار لەلای حكومەت گرنگیەكی زۆری هەیە، ڕۆڵی گەورەی سندوقی ئاوەدانكردنەوەش پالپشتی پڕۆژەكانی دەكات و دووپاتیشی كردەوە كە زیقار بارمتەی ئەجیندای سیاسی بووە و وروژانی گەلەكەی بۆ لێدانی ڕژێمی سیاسی قۆستراوەتەوە.

    هەروەها سەماحەتی گوتیشی پێویستە ئەو كەسانەی مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن لەوانە جیا بكرێتەوە كە بازرگانی پێوە دەكەن ودەبێت سزای توندی بازرگانەكان بدرێت، گوتیشی پێویستە لە نەهێشتنی ئەو ئافاتە پشت بە ئەزموونی وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان ورەبگرین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییەی ئێستا لە تیرۆر مەترسیدارترە.

    Related News