• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كوێت دەكات و بانگەشە دووپات دەكاتەوە بۆ بەكۆتا هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و گۆڕینی بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی

    2024/ 03 /20 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی كوێت دەكات و بانگەشە دووپات دەكاتەوە بۆ بەكۆتا هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و گۆڕینی بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی

    لەڕۆژی 2024-3-20 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تاریق عەبدوڵا فەرەج بالیۆزی كوێت لە عێراق و لەم دیدارەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆلیەكانی هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی كرد، هەروەها باس لە دۆخی سیاسی ناوخۆی و هەرێمی كرا بەتایبەتی ڕووداوەكانی غەزە و سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت پاڵپشتی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بكرێت و هەوڵ بدرێت تا ببێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام  تا گەشە پێدان ئەندام بدرێت و هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت دەربڕی لەلایەنی گەشەپێدان و جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی بەكۆتا هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێوەوڵەتی لەڕیگای گفتوگۆ و لیژنەی پسپۆرەوە و گۆڕینی ئەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتەكانی.

    سەماحەتی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لەمەڕ ئەوەی لە غەزە دەگوزەرێت، دووپاتیشی كردەوە كە شەڕ لەسەر غەزە شەڕی جینۆساید و كۆمەڵ كوژییە بەرامبەر گەلێكی سڤیل، داواشی كرد شەڕەكە بوەستێنرێت و یارمەتی مرۆیی بچێتە ناوەوە و ئاوارەكان هاوكاری بكرێن و كەرتەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News