• سەماحەتی حەكیم .. قەیڕانی غەزە ئەو مەزڵوومیتەی ئیسرائیلی ئاشكرا كرد كە چەندین دەیەیە بانگەشەی بۆ دەكرد

    2024/ 04 /06 

    سەماحەتی حەكیم .. قەیڕانی غەزە ئەو مەزڵوومیتەی ئیسرائیلی ئاشكرا كرد كە چەندین دەیەیە بانگەشەی بۆ دەكرد

    لەخوانە ڕەمەزانییەكەی بالیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی نزیكی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی لە هەمووان كرد و داوای كرد هەڵوەستەیەك لەسەر فەلسەفەی بەڕۆژووبوون بكەی و چۆن بۆ میوانداری لە لای خودای گەورە بیگۆڕی و ڕوونیشی كردەوە كە بەڕۆژوو بوون ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەكات و بۆ ئەوەی ئامانجە مەزنەكانی بهێنێتە دی، گوتیشی پاداشت لە كەیسە بژاردەكان و نا بژاردەكان دێت.

    هەروەها سەماحەتی ئاماژەی بەوەشکردووە کە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ هاوکات دەبێت لەگەڵ جینۆسایدکردنی ناوچە فەلەستینییەکان و پێشێلکردنی بەها مرۆیی و یاساییەکان لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی گەمارۆدراوی غەزە و جەختی لەوە کردەوە کە  ئەوان دوو ڕووی یەك دراون، لە کاتێکدا هاوکارییەکەی لەگەڵ ئەوان نوێکردەوە و وتی قەیرانی غەزە بیرۆکەی مەزڵومیەتی ئیسرائیلی لە حەوت دەیەی ڕابردوودا بەدرۆ خستەوە.


    سەماحەتی ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنگریكردنی ڕۆژئاوا بەرامبەر ئیسرائیل وای لێکردووە ڕووبەڕووی داڕمانی بەهاکان و ساختەکاری ئەو دروشمانە ببێتەوە کە بەرزی کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕای گشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ فەڵەستیندایە و داوای خوێندنەوەی هەموو ئەو گۆڕانکارییانە دەکات و جەختی لەوەش کردەوە کە بەئامانجکردنی نێردە دیپلۆماسییەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە و هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشی بە بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ دەبێت بگرێتە ئەستۆ.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە بەرامبەر ئەو خوێنەی ڕژاوە دەبێت هەموو ئەوانە نرخەكەی بدەن كە دەستیان لەو كارە تێوە گلاوە و فەلەستینی پاڵپشتی قەوارەی ئیسرائیلیان كردوە، هەروەها ستایشی ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتگیری كردنی دۆسێی فەلەستینی كرد، گوتیشی رۆژی قودسی جیهانی و داوەتی ئیمام خومەینی (نهێنی پارێزراو بێت) بە دوایین هەینی لەمانگی ڕەمەزان دادەنرێت و رۆژی جیهانی قودسە.

    سەماحەتی دۆخی سەقامگیری عیراقی ڕوونكردەوە و داواشی لە سەركردە سوننە بەڕێزەكان كرد كە بگەنە لێك تێگەیشتن و لەسەر دانانی پالێوراوێك لە نێوانی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ، گوتیشی ئەوە گرنگە دوای جەژن ڕێوڕەسمی تایبەت بۆ ئەوە بەشێوەیەكی دیموكراتی بكرێت، هەروەها لە كۆتایی قسەكانی گوتی داوامان لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردوە كە بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات و بۆ بەرژەوەندی هەمووان و بۆ سەقامگیری عێراق بایكۆت نەكات.

    Related News