• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی لە حكومەت دەكەین سەبارەت بە ڕێرەوی گفتوگۆیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی لە عێراق

    2024/ 04 /15 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی لە حكومەت دەكەین سەبارەت بە ڕێرەوی گفتوگۆیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە ئەركی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی لە عێراق

    لە ڕۆژی2024-4-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ قەیس ئەلخەزعەلی سەرۆكی ڕەوتی عەاسائیبی ئەهلی حەق، سەرەتا هەردوو لا پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانیان ئاڵوگۆڕ كرد و دواتر باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عیراقی و ناوچەكە كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی حكومەت دەكات لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت دووپاتكردەوە سەبارەت بە ڕێرەوی گفتوگۆیەكان بۆ كۆتایی پێ هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش، هەروەها بانگەشەی دووپاتكردەوە بۆ پێكهاتەی سوننە بۆ ئەوەی پاڵێوراوێك بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكەن.

    سەماحەتی داوای كرد پارێزگاری لەو سەقامگیرییە سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنییە بكرێت و ئەوەی بە بەرپرسیارێتی هەمووان دانا و گوتیشی پێویستە ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها بانگەشەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە و هاوكاری كردنی فەلەستینییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە كرد و ئەستۆی جینۆساید و كۆمەڵ كوژی وبرسی كردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی گەلی فەلەستینی  خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

    Related News