• سەماحەتی حەكیم داوای یەكبوونی هەڵوێستی فەلەستینی و عەرەبی و ئیسلامی دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی شەڕی غەزە ببنەوە

    2024/ 04 /28 

    سەماحەتی حەكیم داوای یەكبوونی هەڵوێستی فەلەستینی و عەرەبی و ئیسلامی دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی شەڕی غەزە ببنەوە

    لە بەرواری 2024-4-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مازن غەنیم سەرۆكی دەستەلاتداری ئاوی فەلەستین، لەم دیدارە هەلێكی باش بوو بۆ ئەوەی باس لە پێشهاتەكانی سیاسی لە فەلەستین و ڕووداوەكانی غەزە بكرێت، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر یەكبوونی هەڵوێستی فەلەستینی و عەرەبی و ئیسلامییە بەرامبەر بە قەیڕانی غەزە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕووداوەكانی ئەم دواییە سەلماندوویەتی كە قەوارەی ئیسرائیلی وك پێشتر نەماوە و زۆر لەو كارتانەی ئاشكرا بوو كە پێشتر خۆی پێوە حەشاردابوو وەك كارتی مەزلوومیەت و چەوساندن و دەوڵەتی هەواڵگری كە نموونەی نییە، دووپاتی كردەوەش كە گرنگە بڕیارەكانی شەرعیەتی نێودەوڵەتی و یاساكانی جێبەجێ بكرێن، گوتیشی داوا دەكەین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی  گوێڕایەلی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە كەرتی غەزەدا.
    لەدۆسێی ئاودا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئاڵوگۆری ئەزموون و تاقیكردنەوەكان هەبێت و بەڕێوەبردنی ئاو هەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لەو سامانە بكرێت كە ئێستا بەهۆی گۆڕانكاری كەشو هەوا كێشەی زۆری لێ كەوتوەتەوە.

    Related News