• سەماحەتی حەكیم.. پاراستنی سەقامگیری عێراق لەبەرژەوەندی ناوچەكەو هەموو جیهانە

    2024/ 07 /15 

    سەماحەتی حەكیم.. پاراستنی سەقامگیری عێراق لەبەرژەوەندی ناوچەكەو هەموو جیهانە

    بەڕێز عەمار حەكیم چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون ئالینا رۆمانیسكی باڵێۆزی وڵاتە یەكگرتوەكتنی ئەمەریكا لە عێراق، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان بەشێوەیەك كە خزمەتی هەردوو وڵات بكات و بۆ هەردوو لایەنیش بە سوود بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەكۆتا بێت، داواشی كرد پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و چەند وڵاتێكی هاوپەیمانێتیەكە بمێنێت و بۆ بەرژەوەندی هەردوو لا بێت و سەروەری عێراقیش پارێزراو بێت.
    سەماحەتی گوتی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەدی هاتوە لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەهۆی ئەو قوربانییە زۆرانەی عێراقییەكان بووە بەهەموو پێكهاتەكانیانەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پاراستنی سەقامگیری عێراق لەبەرژەوەندی ناوچەكەە و هەموو جیهانیش دەبێت.
    دەربارەی شەڕ و قەیڕانی غەزە بەڕێزیان داوای ئاگر بەسی خێرای بۆ شەڕەكە كرد و داوای لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیش كرد بەرپرسیارێتییەكانی لەەئتسۆ بگرێت، سەبارەت بەو شەڕە كۆمەڵ كوژیەی ڕووبەڕووی فەلەستییەنییەكان دەبێتەوە.

    Related News