• لەدیداری سەرۆك و بەڕێوەبەرانی تۆڕی میدیایی عێراقی و ئەنجومەنی ئەمینداران.. سەماحەتی حەكیم داوای شارێك بۆ بەرهەم هێنانی میدیایی و كەناڵێكی تایبەت بە منداڵان بكرێتەوە

    2024/ 07 /21 

    لەدیداری سەرۆك و بەڕێوەبەرانی تۆڕی میدیایی عێراقی و ئەنجومەنی ئەمینداران.. سەماحەتی حەكیم داوای شارێك بۆ بەرهەم هێنانی میدیایی و كەناڵێكی تایبەت بە منداڵان بكرێتەوە

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بەشاندێكی تۆڕی میدایی عێراقی بەسەرۆكایەتی بەڕێز كەریم حەمادی و ئەندامێتی چەندین بەڕێوەبەرانی كەناڵ و رۆژنامە و گۆڤار و ئاژانسە هەواڵییەكان كەوت، هەروەها لەم دیدارە شاندێكی ئەمیندارەكانی تۆڕەكە بە سەرۆكایەتی بەڕێز سائیر ئەلغانمی بەشدار بوون، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تۆڕەكە پالپشتی میدیای عێراقی بكات و بەرەوپێشی ببات، هەروەها ستایشی تۆڕەكەی كرد لەوەی كە بەباشی ڕووماڵی سەردانە ملیۆنییەكەی كردوە.
    سەماحەتی داوای كرد زانكۆی عێراقی بۆ میدیا دابمەزرێت و لە وانەكانیدا تازەترین پێشهاتەكانی بواری میدیا و زیرەكی دەستكرد لەخۆیەوە بگرێت، هەروەها داوای كرد شارێكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی میدیایی و درامی دروست بكرێت بۆ ئەوەی چالاكییەكان بەپێی كێشە و قەیرانەكان بێت كەلە ئامارەكان دەركەوتوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردووە كە دروستكردنی كەناڵێكی تایبەت بە منداڵان بۆ پاراستنی نەوەی تازە لە بیرۆكەی چەوت گرنگی خۆی هەیە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر باوكایەتی تۆڕەكە بەسەر كەناڵەكانی دیكە و دەبێت كەناڵەكانی دیكە ئەوە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمە درامییەكانی پەخش بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە بەرنامەی هۆشیاركردنەوەی خەڵك گرنگە بۆ ئەوەی خەڵك هان بدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكان بەشداری بكەن، داواشی كرد میواندارێتی شاندی میدیایی بكرێت بۆ ئەوەی ئەزمونی غێراقی بگوازینەوە و ئەو ناڕوونیەی سەری نەهێڵین.

    سەماحەتی گوتیشی پێویستە بەرنامەكانی پەرەپێدانی بەرنامە و ستافی كاری میدیایی تۆڕەكە لەگەڵ پالپشتی دەوڵەت بەردەوامی هەبێت و دەبێت باس لە دەستكەوتەكان بكرێت و زمانی ڕەشبینی و بێ ئومێدی لابەرین، هەروەها پێوستە ڕووبەڕووی ئافاتەكانی وەك مادەی هۆشبەر و زۆری ڕێژەی تەڵاقدان ببینەوە.

    Related News