• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی شێخ و پیاوەدیارەكانی ئیمارەتی بەنی حەسنی بەڕێز كرد

    2024/ 12 /03 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی شێخ و پیاوەدیارەكانی ئیمارەتی بەنی حەسنی بەڕێز كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی  شێخ و پیاوە دیارەكانی ئیمارەتی بەنی حەسەنی بەڕێز كرد، كە لەپێش هەموویان بەڕێز ئەلئەمیر حسێن عەلی ئال محەمەد ئەلحەسناوی  بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسی و كۆمەڵایەتی لە عێراق و رۆڵی هۆزەكان لە دیمەنی عێراقی بەشێوەیەكی گشتی ، هەروەها دووپات كرایەوە كە هۆزەكانی عێراق یەكێكن لە كۆڵەكەكانی كۆمەڵگای عێراقی و ستایشی ئامادەبوونی شێخی هۆزەكانی لەنێو دەستەڵاتی تەنفیزی و تەشریعی كرد.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد پالپشتی كەرتی كشتوكاڵ لە وڵات بكرێت و دووپاتی كردەوە كە گرنگە كشتوكاڵ بایەخی پێ بدرێت بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێت،  هەروەها بۆ ئەمنی خۆراكی و گرنگیشە پاڵپشتی جوتیاران بكرێت لەڕێگای پێدانی سەماد و سووتەمەنی و زوو پارەیان پێ بدرێت وەك پێشینە دابنرێت هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەران.
    سەماحەتی داوای كرد ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كە حكومەت پلانی بۆ داناوە پالپشتی بكرێت و ڕوونی كردەوە كە خزمەتگوزاری ڕۆڵی گەورەی هەیە بۆ تێكەڵ بوونی هاوڵاتی لەگەڵ سیستەكی سیاسیدا.

    Related News