سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری موسەننا دەكەوێت و پێشخستنی كاری خزمەتگوزاری و گەشپێدانی ئابووری دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ بەڕێز موهەنەد عەتابی پارێزگاری موسەننا باسییان لە پێشهاتەكانی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشپەپێدانی پارێزگاكە كرد.
سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە دووپاتی كردەوە كە گرنگە خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان باشتر بكرێت و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی بوار بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت بۆ ئەوەی مافە دەستووریەكانی بەكار بهێنێت بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكات، هەروەها داوای لەحكومەتە نێوخۆییەكان كرد كە خۆیان لە ململانێی سیاسی بەدوور بگرن، ڕوونیشی كردووە كە ئەو حكومەتانە حكومەتی خزمەتگوزارین و پێویستت ئەو ڕاستیە دەستووریەش لەسەر ئەرزی واقیع بەدی بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگە بەردەوام بوون و پەیوەندی لەگەڵ نوخبە و بەهرەمەندەكانی زانكۆی موسەننا و سەنتەرەكانی توێژینەوە هەبێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەو كێشانە بدۆزنەوە كە ڕووبەڕووی ئەو پارێزگایە دەبێتەوە و لەگەڵ تیشكخستنە سەر ئەو بەهرەمەندانە بۆ پێشخستنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان.
سەماحەتی حەكیم داوای كرد سەرچاوەكانی داهات لە پارێزگاكە فرە بكرێت ئەویش لەڕێگای بەجووڵە خستن و بەگەڕ خستنی كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای تازە، بۆ سوود وەرگرتن لە تایبەتمەنییەكانی ئابووری و جوگرافی پارێزگاكە.
لەكۆتایی چاوپێكەوتنەكە، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو ئەركەی كرد كە نراوە بۆ دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی تازەی سەردەمی رژێمی پێشوو و داوای كرد ئەو تاوانانە بەدۆكۆمێمێنت بكرێن و كار لەسەر ئەوە بكرێت كە گۆڕی بەكۆمەڵی دیكە بدۆزنەوە كە تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.