سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی ماڵی عیراقی بۆ سەرپەرشتی بێ نەوایان كرد و گرنگی پاڵپشتی پڕۆژە كۆمەڵایەتییەكانی دووپات كردوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هیشام زەهەبی سەرۆكی ماڵی بێ نەوایان، لەم چاوپێكەوتنە باس لە رۆڵی گەورەی ئەو دەزگایە كرا لەپێشكشكردنی خزمەتگوزاری مرۆیی و كۆمەلایەتی بۆ بێ سەرپەرشتان و بێ نەوایان.
سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو خزمەتگوزارییانەی كرد كە دەزگتی ماڵ عیراقی پێشكەشی دەكات و دووپاتی كردەوە كە گرنگە سپۆنسەری بێ نەوایان بكرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی كۆمەلایەتی پتەوبێت، جگە لەوەی كە پاداشتی ئەو كارە زۆر لە لایەن خودای گەورە و هەروەها گوتیشی پالپشتی ئەو جۆرە دام دەزگا و پڕۆژانە بەشداری دەكات لە گەیشتن بەو ئاستانەی كە دام دەزگاكانی دەوڵەت ناتوانن پێی بگەن.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە كەفالەت كردنی بێ نەوایان تەنها ئەوە نییە هاوكاری دارایی پێشكەش بكەی، بەڵكو چەندین لایەنی پەروەردەیی و دەروونی و فێركاری و ئابووری و دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە پاڵپشتی ڕێرەوی خوێندن ودۆزینەوەی بەهرەمەندەكتن بكرێت، ئەویش لەڕێگای پێشكەشكردنی خولی مەشق و راهێنان و پێشخستن كە دەبێتە هۆكاری زامنكردنی داهاتوویان.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جەختی كردوە لەسەر گرنگی تەواوكاری نێوان ئەم دامودەزگایانەی دەوڵەت و دووپاتی كردوە كە كاری تەواوكاری نێوانیان دەبێتە هۆكاری باشترین ئەنجام بۆ توێژە دیاری كراوەكان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ڕۆڵەكانی كۆمەڵگا.