سەید حەكیم لە میانەی سەردانیكردنی چەند قوتابخانەیەكی بەغدا: قوتابیان كۆڵەكەی بنیاتنانی نیشتمانن، قوتابخانەش وێستگەیەكە بۆ هۆشیاركردنەوە و پێشخستنی تواناكان
بەبۆنەی دەستپێكی وەرزی خوێندنی تازە، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی سەردانی چەند قوتابخانەیەكی بەغدای پایتەختی كرد و چاوی بە دەستەی مامۆستایان و قوتابیان كەوت، هەروەها هەلوسەتەیەكی لەسەر دۆخی خوێندنی ئەمساڵ كرد و گوتی ئەوە وێستگەیەكی تازەیە و هەنگاوێكی گرنگە لە كاروانی بنیانانی مرۆڤ و كۆمەڵگا.
سەماحەتی لەگوتەیەكدا لەم سەردانەیدا تەئکیدیکردەوە کەهیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بنیاتنان و گەشەپێدانی عێراق جگە لەوەبەرهێنان و قۆستنەوەی تواناكانی نەوەی نوێ و داواشی لەخوێندکاران کرد بەزانست و پەروەردە خۆیان پڕچەک بکەن چونکە چەکی ڕاستەقینەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی سەرتاسەری.
بەڕێز حەکیم ڕوونیشیکردەوە کە قوتابخانە تەنیا شوێنێکی پەروەردە نییە، بەڵکو شوێنێکە بۆ تێکەڵکردنی کەلتورەکان و دروستکردنی هۆشیاریی کۆمەلایەتی لەسەر بنەمای بەهای نەتەوەیی و مرۆییەکان، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ژینگەیەکی پەروەردەیی دروست پێویستی بە یەکخستنی ڕۆڵەکانی نێوان قوتابخانە و خێزان هەیە، هەروەها پەیوەندیی دۆستانە و هاوکاری بەردەوامی نێوان ستافی پەروەردەیی و دایکان و باوکان بەردی بناغەی سەرکەوتنی پرۆسەی فێركردنە.
سەماحەتی لە پەوەردە کرد کە ئەزموونەکانی ڕابردوو لەگەڵ داهاتوو تێکەڵ بكرێت، منداڵان فێری ئەوە بکەن کە چۆن بە دروستی بیربکەنەوە و بڕیاری دروست بدەن، هاوکات زانیاری تیۆری بگۆڕن بۆ بەهرەی ژیانی پراکتیکی و تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پەرە پێبدەن...
هەروەها جەختی لەسەر گرنگی چاندنی چەمکی خۆشەویستی نیشتمان و متمانە بەخۆبوون و توانای دەربڕینی بیروڕا و پەروەردەکردنی کەلتووری کاری بەکۆمەڵ کردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە تاک ڕایی و دیکتاتۆرییەت و ئاماژەی بەوەدا کە کاری بەکۆمەڵ سەرەڕای سەختییەکانی بەرهەمدارترین و کاریگەرترین کارەکانە و هەروەها بەڕێز حەكیم داوای قبووڵکردنی بیروڕای جیاواز و ڕێزگرتن لە کەلتووری زۆرینە لە چوارچێوەی دیموکراسیدا کرد...
لەكۆتایی قسەكانی، سەماحەتی حەكیم گوتی قوتابخانە تەنها ئامرازێك نییە لە گواستنەوە لە قۆناغێكی خوێندن بۆ قۆناغێكی دیكە بەڵكو بەردی بناغەی كەسی باش و كۆمەڵگەی یەكگرە، هەروەها ستایشی سروشتی دۆخی پەروەردەی كرد و بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بایەخدان بە كادیرانی مامۆستایان لەڕێگەی دابین كردنی شوێنی حەوانەوەی گونجاو و پارچە زەوی و نەهێشتنی دوو دەوامی بەمەش رۆڵی ماكۆستا لە پێگەیاندنی نەوەكان باشتر دەكات.