سەید حەكیم پێشوازی لە بالیۆزی ڕووسیا دەكات و گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكە دووپاتدەكاتەوە
سەماحەتی سەید حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئالیرۆس كۆتراشێف بالیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆلی بەغداد و مۆسگكۆ و چۆنیەتی پتەوكردنی لەگەڵ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكەی كرد.
سەماحەتی حەكیم بانگەشەی بۆ پەیرەوكردنی زمانی گفتوگۆ دووپاتكردەوە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی ناوچەكە و گوتیشی گرنگە بگەڕێنەوە بۆ یاسای نیو دەوڵەتی و شەرعیەتی نێو دەوڵەتی، هەروەها سەركۆنەی خۆی دووپات كردەوە بۆ بەردەوامبوونی دەستدرێژی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەهۆی بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو تاوانانەی دەرهەق گەلی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی عیراق لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵگەیی بەخۆیەوە بینیوە كۆلەكەیەكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و ئەوەش پێویستی بەوەیە پتەوتر بكرێت و بچەسپێت و ئاماژەشی كرد كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو وەك دەروازەیەكی گرنگە بۆ بۆ بەردەوام بوونی ئەو سەقامگیرییە بۆیە بەشداریكردن تێیدا زۆر گرنگە كە بەهۆشیاری و كاریگەری ئەنجامبدرێت.