سەماحەتی سەید حەكیم لەدیداری شیخ و پیاوە دیاركانی ئال ئەلجەوابر : بەشداری كردنی هۆشیارانە گەرەنتییە بۆ سەقامگیری سیاسی
رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەرواری 24ی ئەیلول بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكان و گەورەكانی هۆزڤی ئەجەوابری ئازیز، دوای پێشوازی كردن لێیان و گوێگرتن لە بۆچوون و بەدواچوونیان لەسەر ڕووداوەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عێراق بەرێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە عیراق دوای 2003 مەینەتی زۆری بینی بەهۆی خوێندنەوەی هەڵەی وڵاتانی ناوچەكە و كاتێك عیراق ڕووبەڕووی بەشەیتانكردن و شێواندن هاتەوە و بووە گۆڕەپانێك بۆ توندرەو و تیرۆریستان، ئەوە جگە لە ناكۆكی و شەڕی سیاسی و كۆمەلایەتی.
سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە عیراق ئەمرۆ لەدۆخێكی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی دایە و داوای كرد پارێزگاری لەو هاوسەنگییانە و پێكهاتە كۆمەلابیەتییەكان بكرێت و دووپاتیشی كردەوە كە بەشداری كردنی كاریگەر و بەرفراوان و هۆشیارانە لە هەلبژاردنەكان گرنگی خۆی هەیە، گوتیشی یەك دەنگیش گرنگە كاریگەرە و نابێت بە كەمی بزانن.
سەید حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە پێوەری هەڵبژاردن دەبێت بەلای پیاوی باش و لیستی باش بڕوات، ڕوونیشی كردەوە كە خەرجكردنی پارە بەڕێژەیەكی زۆر لە لایەن هەندێك پاڵێوراوان جێگای گومانە، لەبەر ئەوەی ئەو پارانە لەگەل داهاتی پاڵێوراوەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان هیچ گونجاو نییە..