سەید عەمار حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی ئەولاد عامر كەوت و گرنگی بەشداری كردنی هەڵبژاردنەكان و پاراستنی سەقامگیری دووپاتكردەوە
بەرێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەرۆژی 25ی ئەیلول چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەولاد عامر لە پاریزگای زیقار كەوت و لەم دیدارە باسی پەیوەندی مێژوویی لەكەڵ ئەم هۆزە بەڕێزە و كاروانی خەباتیان دژی رژێمی دیكتاتۆری پێشوو كرد كە شیرەكەیان لەسەر ملی گەلی عێراق دانابوو و گاڵتەیان بە هەموو دروشم و پیرۆزییەكانی پێكهاتەكانی دیكە دەكرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان و دەنگدان هەبێت لەبەر ئەوەی دەنگەكان گوزارشت لە هاوسەنگییەكانی كۆمەڵگە لە عیراق دەكات و هۆشداریشی دا لە دەستبەردار بوون لە مافەكان و قازانجەكان و دووپاتی كردەوە كە پارستنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی عێراق گرنگە و لەهەمان كاتدا ئاماژەی بە ئەكتیڤبوونی عیراق دا لەگەڵ دۆسێیەكانی ناوچەكە بێ ئەوەی خۆی تێكەڵ بكات.
سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیشیكردەوە كە پێگەی شوێنی نوێنەران و رۆڵی سیستەمی سیاسی و پێگەی لە بەدەستهێنانی ماف و تواناكان و داوای كرد دەست بە بنەمای میانرەوی و ناوەندگیری بگرن لەبەر ئەوەی باشترین بنەمایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی.