سەماحەتی سەید حەكیم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك پیاوە دیارەكان و بەهرەمەندەكانی شاری دیوانییە و لەوێش دیموكراتیەت و ئازادی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكانی دووپاتكردەوە
سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیبشتمانی رۆژی شەممە بەرواری 4ی تشرینی یەكەم چاوی كەوت بەكۆمەڵێك پیاوە دیارەكان و بەهرەمەندانی پارێزگای دیوانییە، لەم دیدارە سەماحەتی پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی ولاتی لێكردن و باسێكی شەهیدانی ئەو رۆژەی كرد كاتێك شەهیدان خۆیان كردە قوربانی بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان و پیرۆزییەكانی، دووپاتیشی كردەوە كە دەستگرتن بە ئازادی و شكۆ و ڕوونیشیكردەوە كە دیموكراتیەت دەنگێكی بەهەموو هاوڵاتییەك داوە بێ گوێدانە پێگە و پلە وپایەی كەسەكە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی درككردن بە بەهای ئازادی كە عێراقییەكان بەخۆیانەوە بینیوە و بۆیە پێویستە ئەوە بەپارێزراوی بمێنێتەوە و لەدەست نەچێت، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەدۆخێكی سەخت تیپەڕ بوو، هەوڵدرا هاوكێشەی دوای ساڵی 2003 بشكێنرێت و ئاماژەی كرد كە بوونی جووڵەیەكی ئاوەدان كردنەوە لەنێوان پارێزگایەك بە بەراورد بە پارێزگایەكی دیكە، سەماحەتی داوای كرد تیشك بخرێتە سەر خزمەتگوزاری لە دیوانییە لەبەر ئەوەی پارێزگای تێكۆشان و بەخشین و هۆزە عێراقییە بەڕێز و ئازیەكانە.
سەید حەكیم داوای كرد دەست بە بنەمای میانرەوی و ناوەندگیری بگیرێت و كار بكرێت بۆ بەهێزكردنی عیراق و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە خەڵكی وا هەڵبژێرن كە نوێنەری ڕاستەقینەی شارو ناوچەكانی خۆیانن، ئاماژەشی كرد كە نموونەی زۆر هەن لەسەر ئەو پرۆژانەی كە ئەندامانی ئەنجومەن سپۆنسەریان كردوون، ئەوەش ئەنجامی ئەرێنی لەسەر شار و پارێزگاكانیان هەیە.