• سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئەلجبوور: هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چارەنووسسازە و هەلێكە بۆ بنیاتنانی سەقامگیری هەمیشەیی بۆ عیراق

    2025/ 10 /04 

    سەماحەتی حەكیم لە میوانخانەی هۆزی ئەلجبوور: هەڵبژاردنەكانی داهاتوو چارەنووسسازە و هەلێكە بۆ بنیاتنانی سەقامگیری هەمیشەیی بۆ عیراق

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی رۆژی 4ی تشرینی یەكەم لەمیوانخانەی شێخی خوالیخۆشبوو دكتۆر قەحتان عەبدولعەباس ئەلجوزری ئەلجبوری پێشوازی لە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزی جبوور و هەردوو ناوچەی گەییە و فازل لە باكووری بەغدا كرد.

    سەماحەتی لەگوتەیەكی ڕوونیكردەوە كە هۆزی ئەلجبوور درێژەی هەیە لەزۆربەی ناوچەكانی نیشتمان و نیشتمانی عەرەبی باسی پەیوەندی مێژوویی كرد لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕیزە و دووپاتی كردەوەش كە ئەو پەیوەندییە دێرینە و لەسەردەمی باب و باپیرانمان هەبووە و ئێمەش بۆ كوڕ و نەوەكانی وەك میراتێك دەهێڵینەوە.

    سەید حەكیم لە گوتارەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو كە عێراق بەدەست دیکتاتۆرییەت و زەوتنەوەی ئازادییەکانەوە مەینەتی زۆری بینیوە، لەکاتێکدا سەردەمی دوای 2003  و سەرهەڵدانی ئازادی  هاولاتیان ڕۆڵی سەرەکییان لەدیاریکردنی ئایندەی وڵات و هەڵبژاردنی ئەو کەسانە هەبوو  کە بەشیاوترینیان دەزانی بۆ ئەوەی كاروباری ولات بەڕێوەببەن.

    بەڕێز حەكیم ئاماژەی كرد کە سەردەمی پاش ساڵی 2003 هەوڵی زۆر درا و لەڕێگەی كەسانی سەر بە ڕژێمی پێشوو بۆ ئەوەی دۆخەكە بشێوێنن، بۆیە  عێراق ڕووبەڕووی زنجیرەیەک تەقینەوە بووەوە کە سەرەتا بە تیرۆرکردنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و دواتر بە ئامانجگرتنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد ئەلحەکیم و بەدوایدا شەهیدی میحراب کرایە ئامانج و دوای ئەوەش بۆردومانەکان هەر بەردەوام بوون و درێژەیان هەبوو...

    سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە بەپالپشتی خوای گەورە و ڕێنمایی دەسەڵاتی مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و هۆشیاری سەرکردە سیاسییەکان و هەڵوێستی باشی هۆزەكانی عێراق ڕووبەڕووی ئەو ئاستەنگیانە بوونەوە و بەم شێوەیە بەسەر ئەو تەگەرەی گرنگانەدا زاڵ بووین، بەتایبەتی ڕكابەری تایەفەگەری و ململانێی سیاسی...

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو هەلبژاردنێكی چارەنووسسازە لە قۆناغێكی مێژوویی و یەكلایی كەرەوە كە ناوچەكە تێیدا ڕووداوی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و عێراقیش لە سەقامگیرییەكی لاواز دەتوانێت ئەو دۆخە بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام و هەمیشەیی بگۆڕێت.

    سەماحەتی حەكیم مافی داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2005 بەراورد کرد کە بناغەی دێموکراسی بوو، لەکاتێکدا هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەقامگیریی هەمیشەیی دەچەسپێنتش و جەختی لەوەش کرد کە دێموکراسی دەستکەوتێكی گرنگە و ئازادی ڕادەربڕینیش دەستکەوتە،هەروەها زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان، سەقامگیریی ئێستا دەستکەوتە. و باشبوونی بارودۆخی ئابووری هەموو دەستكەوتن،  بەڕیز سەید حەكیم گوتیشی دەرفەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بقۆزنەوە و بەفیڕۆی نەدەن (با بەفیرۆ نەچێت).

    بەڕێز حەكیم ڕوونیشیکردەوە کە سروشت و دۆخی ئێستا هێشتا زۆر تەواو نییە و هێشتا كاری زۆرمان لەبەردەمدایە بەڵام بەبەراورد بەپێشوو زۆر باشترە سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە لەسەر گرنگی هۆشیاری لەپێدانی دەنگی هەڵبژاردن بەكەسی شایستەی سەر بەلیستی ڕاستودروست و شایستە، دووپاتیشی كردەوە، کەپڕۆژەی ڕاستەقینە لە11/11 دەست پێدەکات و بەوەش کۆتایی نایەت..

    سەماحەتی هۆشداری دا لە چەرچییەكانی سیاسەت كە ئەركیان لەگەڵ كۆتاییهاتنی بەرژەوەندییەكانیان كۆتایی پێ دێت و وهۆشداریشی دا لەوانەی پارەی زۆر خرج دەكەن كە هەرگیز لەگەڵ داهات و خەرجییەكانی ئەندامێكی ئەنجومەن ناگونجێت بەپێی یاسا و ڕوونیكردەوە كە ئەوە مەڕامی دیكەی لەژێروە هەیە كە لەڕێگەی گەیشتن بە ئەنجەمەنی نوێنەران جێبەجێی دەكات.

    Related News