سەید حەكیم : هێزی دەوڵەت مەرجێكە بۆ هەموو دەستكەوتێك و میانرەوی لاوازی نییە بەڵكو سەرچاوەی هێزو پاراستنە
لەناوچەی خنێفر لە قەزای ئەلكفل لە پارێزگای بابل، بەڕێز عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵتی نیشتمانی چاوی كەوت بەكۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی قەزایەكە لەگەڵ كۆمەڵیك لە ڕۆڵەكانی ئەو ناوچەیە.
سەماحەتی سەید حەكیم گوتی بابل دەروازە و پەنجەرەی عێراقە بۆ جیهان، ئەو شوێنی پێغەمبەران و زانایان بووە، وەك عەلامە حلی و لێكۆڵەر ئەلحلی لەبەر ئەوەی حەوزاتی زانستی لێرە دامەزرا لێرەش حیللە بەشاعیران و ئەدەب ناسانی ڕووبەڕووی داگیركەران بووەوە، بابلیش ڕێرەوی ئەمیری موسڵمانان بوو (سلاوی لێ بێت).
سەماحەتی داوای گەڕاندنەوەی پێگە و مێژووی کۆنی عێراقی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە ئاستەنگی و نەهامەتییەکان بەهێزتر و خۆڕاگرتر دەرچووە، هەروەها داوای دان پێدانانی بە بەهای ئەو دەستکەوتانە کرد کە لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتیدا بەدەستهاتوون و ئاماژەی بەوەدا کە بازنەکانی دەستکەوت بەیەکەوە گرێدراون، چونکە بوونی یەکێکیان ئەوی دیکەیان بەهێز دەکات، هەروەها سەقامگیری سیاسی دەبێتە هۆی سەقامگیریی ئەمنی و هەردووکیان ڕێگەخۆشکەر دەبن بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا
کە دروشمی (بەفیرۆی مەدەن) سەماحەتی سەید حەكیم لە درێژەی قسەكانی گوتی
لە خۆڕایی نەهاتوە، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر پاراستنی دەستکەوتەکان و پتەوکردنی ڕۆحی نەتەوەیی و پتەوکردنی وابەستەبوونی هاوولاتی بەسیستمی سیاسی خۆی هاتووە بەڕێز سەید ئەلحەکیم تەئکیدی لەوە کردەوە کە عێراقی هاوچەرخ بەدەست ناوزڕاندن و لێکدانەوەی هەڵەی سەردەمی دوای 2003 دەناڵێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە بوژانەوەی گشتگیر پەیوەندی بە هەڵبژاردن و بەدیهێنانی سەقامگیریی بەردەوامەوە هەیە، هەروەها دووپاتیشی كردەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی ڕێڕەوی میانڕەوی و ناوەندگیری کە دەتوانێت عێراق لەقەیرانەکان بپارێزێت و تەئکیدیشیکردەوە کەمیانڕەوی لاوازی نییە بەڵکو سەرچاوەی هێزە.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە هێزی دەوڵەت دەروازەیەكە بۆ هەموو دەستكەوتێكی ئەرێنی سیاسی یان ئەمنی یان ئابووری و ڕوونیشی كردەوە كە دەوڵەتی بەهێز توانای ئەوەی هەیە خزمەتگوزاری دابین بكات و سەرپەرشتی بەرژەوەندییەكانی عێراق لەگەڵ دراوسێكانی بكات، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سەیری دۆسێیە ستراتیژییەكان بكەین و تەنها بە چەند سەركەوتنێكی قۆناغی وازنەهێنین و دەست هەڵنەگرین.