سەید حەكیم بۆ باڵیۆزی توركیا: عێراق لەدۆخێكی سەقامگیر دەژێت و هەڵبژاردنەكانی داهاتووش یەكلایی كەرەوەیە بۆ سەقامگیری بەردەوام
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەنیل بورا ئەنان باڵیۆزی توركیا لە عێراق و لەم دیدارەش بیروڕا ئاڵوگۆر كرا سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و توركیا و چۆنیەتی پێشخستنی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بكات.
سەماحەتی سەید حەكیم گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەكانی لە دۆسێیە هەرێمییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بە گرنگ وەسفكرد بەو پێیەی هەردوو ولات كاریگەری زۆریان لەسەر ناوچەكە هەیە.
لە دۆسیەی ئاودا بەڕێزیان داوای دابینکردنی بەشێکی دادپەروەرانەی عێراقی لە ئاوی دیجلە و فورات کرد و تیشکی خستە سەر پێویستی عێراق بە بڕی ئاوی زیاتر بۆ بەردەوامبوونی کارەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری و بەکارهێنانی ڕۆژانە و جەختی لەسەر گرنگی ئەکتیڤکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەم بوارەدا کردەوە.
سەبارەت بە سروشتی عێراقیش، سەماحەتی سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە عیراق لەدۆخێكی سەقامگیر دەژێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەوەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری هەموو ناوچەكە و ئاماژەی كرد كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو یەكلایی كەرەوەیە و چارەنووس سازە و وەك ساتێكی مێژووییە بۆ گواستنەوەی عێراق بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.