• سەید حەكیم دەستپێشخەری (نیشتەجێكردن بۆ پارێزەرانی نیشتمان) دەخاتە ڕوو و دووپات دەكاتەوە هێزە چەكدارەكان هێزی دەوڵەت و مافیان بەسەرمان هەیە

    2025/ 10 /31 

    سەید حەكیم دەستپێشخەری (نیشتەجێكردن بۆ پارێزەرانی نیشتمان) دەخاتە ڕوو و دووپات دەكاتەوە هێزە چەكدارەكان هێزی دەوڵەت و مافیان بەسەرمان هەیە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم لە پارێزگای نەجەف چاوی بەكۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی شارەكە كەوت و لەم دیدارەش سەماحەتی گوتی نەجەفی ئەشرەف بەهایەكی ڕۆحی و شارستانی گەورەی هەیە و شوێنی پێگەی پێغەمبەران لە ئادەم و نوح و هود و ساڵح (سلاویان لی بێت) بووە، ئەویش پایتەختی ئیمام مەهدی یە (خوا كاری ئاسان بكات).

    بەڕێز حەكیم ی ئاماژەی بە سروشتی ڕووداو و ئاستەنگەکانی ناوچەکە کرد و ستایشی دەستپێکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەویی لە پارێزگای نەجەفی یئەشرەف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دروشمی "بەفیڕۆی مەدە" دەربڕینی سوپاسگوزارییە بۆ ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون تا ببنە هۆی سەقامگیریی بەردەوام...

    سەید حەكیم ڕوونیکردەوە کە ئاسایش بە خۆڕایی بەدەست نەهاتووە، بەڵکو بە خوێنی شەهیدان و فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و قوربانیدانی كارمەندە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانی بەدەست هاتووە، هەروەها پەیامی سوپاسگوزاری بۆ هێزە ئەمنییەکان نارد و جەختی لەوە کردەوە کە "دروستکەری ژیانن"، بۆیە پێویستە هەوڵەکانیان ڕێزی لێ بگیرێت و دەستپێشخەریی خانووبەرە بۆ پارێزەرانی نیشتمان دابین بکرێت.

    بەڕێز حەكیم داوای كرد پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوونی گونجاو و خزمەتگوزاری بۆ هەموو ئەندامێکی ئەمنی دەستەبەر بكرێت، بەڵێنی دا کار لەسەر یاسادانانی یاسا پێویستەکان بکات بۆ جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکە و گوتی: "سەربازەكان  هێزەکانی دەوڵەتین و هێزە چەکدارەکان هێزی دەوڵەتین و ئەوان مافێکیان بەسەر ئێمەدا هەیە." پێویستە چاودێری بكرێن خۆیان و  خێزانەکانیان، بەتایبەتی ئەوانەی بریندار یان شەهید دەبن، کە بەشە جێگیرەکانی بودجەی تەرخانکرد بۆ گەرەنتیکردنی مافەکانیان بە شێوەیەکی یاسایی، و کەمکردنەوەی 10%ی کرێی خوێندن بۆ ئەندامانی كارمەندە ئەمنییەکان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە نوێنەرایەتی مافێکی سروشتی دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە خاك و شەرەف و پیرۆزی دەپارێزن.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی سەید حەكیم داوای كرد پاڵپشتی كرد بۆ ئەوانەی بەهای ئەو دسەتكەوتانە دەزانن لەگەڵ پارەداركردنی ئەوانەی جێگای متمانەن و خاوەن ئەزموونن و ناوبانگی باشیان هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە پرۆژەی دەولەت و بەردەوامی بكەین و چەرخی بنیاتنان و سەقامگیری هەر بەردەوام بێت.

    Related News