سەید حەكیم دووپات دەكاتەوە: گەیشتنی عێراق بۆ كەناراوی ئارام پێویستی بە پاراستنی ناوخۆیی و دەرەكی هەیە
لەشەوێكی بەغدادی خۆش، بەڕیز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەكۆبوونەوەیەكی هەڵمەتی هەڵبژاردن چاوی بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی پایتەخت كەوت و سەماحەتی گوتی : گرنگە عێراق لە گەردەلوول و ركابەری دەرەكی بپارێزین و كەشێكی ناوخۆیی گونجاوی بۆ بڕەخسێنین، لەگەڵ مامەڵە كردن بە دوو ڕێرەوی هاوتەریبدا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عیراق ڕووبەڕووی ڕكابەری زۆر بوەتەوە و توانیویەتی بە شێوەیەك لەگەڵ دۆسێیەكان مامەڵە بكات كە تێیدا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ تێوە نەگلێت.
بەڕێز سەید حەكیم ئاماژەی بەوەشکرد، كە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو سەرەکین و بەهێزکردنی هێزەکانی میانڕەوی عێراق دەپارێزێت لە دەرئەنجامەکانی ڕووداوەکانی ناوچەکە، هەروەها ڕوونیکردەوە کە نزیکبوونەوەی هێزەکانی میانڕەوی نوێنەرایەتی رێبازێک دەکات بۆ پاراستن و سەقامگیرکردنی عێراق گرنگی هەیە.
بەڕێزی گوتیشی کە عێراق بەسەر ڕكابەرییەكانی ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا زاڵبووە، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە ئاستی ناوچەیی و دەرەكی بەرەو پێش چوون، هەروەها باشترکردنی سروشتی پەروەردەی دووپات کردەوە، گوتیشی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، بەتایبەتی ئاو، کارەبا، تەندروستی و ژێرخانی زۆر گرنگە باشتر بكرێت...
لە هەمان چوارچێوەدا، سەید حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە رەوتی حیکمەتی نیشتمانی پشت بە بەهێزکردنی گەنجان دەبەستێت لەسەر هەنگاوە پراکتیکییەکان کە بە دۆزینەوەی توانای گەنجان دەستپێدەکات، پاشان ڕاهێنان و پەرەپێدان، پاشان بەهێزکردن و پێدانی متمانە، کە دەبێتە هۆی هەڵسەنگاندن و سەركەوتن. ئەمەش ئامادەکردنی سەرکردە گەنجە کاریگەرەکان مسۆگەر دەکات لەوانەی توانای خزمەتکردنی کۆمەڵگایان هەیە.