سەماحەتی حەكیم سەردانی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی سلێمانی دەكات و پاڵپشتی كردنی خاوەن پێداویستی تایبەت دووپات دەكاتەوە
لەمیانەی گەشتەكەی لە پارێزگای سلێمانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێكی زۆر لە كوردە باڵایان لەڕێگەی سەردانی كردنی كۆمەڵەكەیان، سەماحەتی دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بۆ سەردانی ئەو توێژە كۆمەڵایەتیە گرنگە و ئاماژەی كرد كە ئو سەردانە تەواوكەری سەردانەكتنی پێشووە كە چەندین دەیەیە بەردەوامە، كە ئەوەش وایكردوە خۆشەویستی و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی كوردستان و خەڵكی سلێمانی پتەوتر بێت.
لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم باسی هەڵوێستی باپیری ئیمام موحسین حەكیمی كرد( نهێنی پیرۆزی پارێزراو بێت) كاتێك ڕێگای لە بەئامانج كردنی كورد گرت، دووپاتیشی كردووە كە ئەو هەڵوێستە مێژووییانە لەسەردەمی شەهید میحراب و عەزیزی عێراق بووە (نهێنی پیرۆزبیان پارێزراو بێت)گوتیشی عەرەب و كورد هاوبەش بوون لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆرییەت و بنیاتنانی عیراقی نوێ، داواشی كرد كراوانەكە بەردەوام بێت بۆ عێراق ببێتە ئەوەی هەموو خۆزگەی بۆ دەخوازن.
سەماحەتی جەختی كردەوە كە پەك كەوتوو، پەك كەوتووی بیر و هەلسوكەوتە نەك ئەوەی خودای گەورە تووشی كردوە وەك كەمو كوڕیەكی جەستەیی، دووپاتیشی كردەوە كە دادپەروەری خودا پەرەبووی ئەو كەسانە دەكاتەوە بەوەی بەهرەی سەرسامكەری دیكەیان پێ دەەخشێت لەم ڕووەش بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی حكومەت و كۆمەڵگا بۆ ئەوەی هەموو شتێك بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بكرێت، جەختیشی كردەوە كە كاروانەكە دوور و درێژە تا ئەو توێژە بتوان\یت هەموو مافە ڕەواكانی وەربگرێت.
لەكۆتایشدا سەماحەتی حەكیم بانگەشەی خۆی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی هەموو كۆك بن لەسەر باشكردنی ژیانی خەڵكانی پێداویستی تایبەت و زانكردنی مافەكانیان بەشێوەیەك كە دادپەروەری كۆمەلایەتی بۆ هەمووان بەدی بهێنێت.