• سەید حەكیم لەدایكبوونی پێغەمبەر وێستگەیەك بوو بۆ زیندووكردنەوە و بنیاتنانی دەوڵەت

    2025/ 09 /11 

    سەید حەكیم لەدایكبوونی پێغەمبەر وێستگەیەك بوو بۆ زیندووكردنەوە و بنیاتنانی دەوڵەت

    سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  لە میانەی گوتەیەكی بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن گوتی ( ئەم بۆنەیە تەنها بریتی نییە لە مەراسیمەكان و ڕێڕورەسمەكان بەڵكو وێستگەیەكی شارستانی گرنگە بۆ زیندوو كردنەوەی بەهاكانی مرۆڤایەتی گەورە وەك ڕاستگۆیی و دەستپاكی و دادپەروەری و بەزەیی كە ئەوە لە پەیامەكەی پێغەمبەر بەرجەستە دەبێت.
    سەماحەتی داوای كرد ئیلهام لە ژیاننامەی پێغەمبەری گەورە(د) لەسەر بێت وەربگرن لەگەڵ ئەهلی بەیت (سلاویان لێبیت) و بیكەن بە بنەمایەك پراكتیكی بۆ ژیانی رۆژانە ئەوەش دەبێتە هۆكاری چەسپانی رەوشتی باش و هەڵویستی مرۆڤانە و نیشتمانی.

    جەنابی حەکیم لەوتارەکەیدا پڕۆژەیەکی نیشتمانی بەناوی پڕۆژەی پێغەمبەر بۆ عێراق دەستپێکرد کە لەسەر بنەماکانی دادپەروەری و یەکڕیزی و خزمەتی گشتی دامەزراوە و ئامانجی ئەوەیە عێراق ببێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی  کە بەزەیی و ئاشتی بڵاو بکاتەوە.

    سەید حەكیم یەکڕیزیی نیشتمانی تەئکید کردەوە و جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە و بەقەڵغانێکی بنەڕەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ركابەرییەكانی ناوخۆیی و دەرەکی زانی و داوای پتەوکردنی ڕیزەکانی نیشتمانی لەڕێگەی لێکتێگەیشتن و یەکخستنەوە کرد.
    هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی به هێزکردنی گەنجان و ژنان کرده وه و به ڕای ئە وەی ئاینده ی عێراق به داهێنان و هەوڵەکانیان له بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەدا گرێدراوه  و داوای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازیی ڕاستەقینەی کرد کە متمانەی هاوڵاتیان بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەگەڕێنێتەوە.

    لەسەر ئاستی سیاسی سەید حەكیم داوای كرد بەشداری كردنی هۆشیارانە و كاریگەر لە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكرێت و ركابەری لەسەر بنەمای بەرنامە و كارامەیی و دە ستپاكی بێت دوور لە گوتاری ڕق و جیاكاری.

    .
    سەماحەتی هۆشداری دا لەشەڕی ئایدیۆلۆژی کە گەنجان و پێکهاتەی کۆمەلایەتی دەکاتە ئامانج و جەختی لەسەر گرنگی گوتاری نیشتمانی بەرپرسیارانە کردەوە لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاستەنگیانە و پێویستی بەهێزکردنی ناسنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیری نەتەوەیی...

    سەید حەکیم هاوسۆزی عێراقی لەگەڵ پرسەکانی گەل و بەتایبەت کێشەی فەلەستین دەرببڕیت و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد و پشتیوانی عێراقی بۆ چەوساوەکانی سوریا و لوبنان و یەمەن و ئێران و قەتەر دووپاتکردەوە...

    هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەها و ڕەوشت بناغەی ژیانەوەن و ئاماژەی بەوەدا کە سامانی ڕاستەقینەی نەتەوەکان لە رەوشتەكانیان دایە و دابەزینی بەهاکان بە ناچاری دەبێتە هۆی ڕووخانی نەتەوەکان.

    لەكۆتایی گوتەكەی داوای كرد قوربانی شەهیدانی باسكرد بۆ بنیاتنانی ولاتێكی سەردەمی دادپەروەرانە كە مافی هاولاتیان بپارێزێت و داهاتوێكی پڕشنگداریان لەگەڵ نەوەكانی داهاتوو بۆ دابین بكات...

    Related News