• سەید حەكیم پێشوازی لە كارگێری كارەكانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كرد و كرانەوە و هاوسەنگی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە

    2025/ 09 /11 

    سەید حەكیم پێشوازی لە كارگێری كارەكانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق كرد و كرانەوە و هاوسەنگی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جۆش هاریس كرد كە كارەكانی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بەغدا كرد.

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی وەرگرتنی پۆستە تازەكەی لێكرد و هیوای سەركەوتنی لە بەڕێوەبردنی نێردەی دیپلۆماتی ئەمەریكا لە بەغدا كرد بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو ولات پتەوتر بكات، كە لەسەر ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش بێت، سەماحەتی حەكیم گوتیشی عیراق سیاسەتی كرانەوەی بەڕووی هەمووان پەیرەو كردوە، هەروەها دەیەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ ولاتانی ناوچەكە و جیهان دروست بكات، بەمەرجێك سەروەری نیشتمانی پارێزراو بێت و ڕەچاوی بەرژەوەندییەكانی بكرێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دۆخە سەقامگیرییەی ئەمڕۆ عێراق بەخۆیەوە دەبینێت، ئەنجامی قوربانیدانی گەل و پابەندبوونیانە بەیەکڕیزیی نیشتمانی لەبەرامبەر ئاستەنگ و ڕكابەرییەكان و ڕوونیکردەوە کە ئەم سەقامگیرییە یارمەتیدەر بووە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی عێراق.
    سەید حەکیم جەختی باسی لە گرنگی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە كرد و بە ئەولەویەتی دانا  و گوتیشی زمانی دیالۆگ و هۆشیارانە دەبێت پێشینە بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دووپاتیشی كردەوە کە گرژییەکان سوودی بۆ کەس نییە بەڵکو زیان بە هەمووان دەگەیەنێت و دەرفەتەکانی ئاشتی و گەشەپێدان پەك دەخات..

    سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، بەڕێز حەكیم داوای كرد بەشداری كردنی فراوان و هۆشیارانە لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنی بەرپرسیاری باش و گونجاو لەنێو لیستەكان لەوانەی دەتوانن خواستی گەلی عیراق لە بنیاتنان و خزمەتگوەزاری ئەنجام بدەن.
     

    Related News