سەید حەكیم پێشوازی لەسەرۆك وەزیران دەكات و گرنگی گۆڕینی سەقامگیری لاواز بۆ سەقامگیری بەردەوام دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە دەوڵەتی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزریران كرد لەم دیدارە هەردوو لا بیروبۆچوونەكانیان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرد لەگەڵ تاوتوێكدنی شایستە داهاتووەكان، لەگەڵ ئەنجامەكانی سەردانی سەرۆكی وەزیران بۆ برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا لەگەڵ سەردانی ئەم دواییەی سەماحەتی حەكیم بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە دەستكەوتەكان بكرێت كە لەم قۆناغە بەدەستهاتوون، جەختیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پێویستە هەلێك بێت بۆ ئەوەی ئەو دەستكەوتانە پتەوتر بكات، هەروەها
گۆڕینی دۆخەكە لە سەقامگیرییەكی لاواز بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام كە خزمەتی خواستەكانی گەلی عیراقی دەكات.
سەماحەتی سەید حەكیم داوای كرد بەشێویەكی فراوان و كاریگەر و هۆشیارانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكرێت و كە ڕكابەری لەسەر بنەمای پرۆگرام و دیدەكان بێتة نەك لەسەر بنەمای ململانێی سیاسی و گوتاری تایفی ئەوەش متمانە بەپرۆسەی دیموكراتی زیاد دەكات.
سەید حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێوستە كرانەوەی عێراق بەدەوروبەری و جیهان گرنگە، ئاماژەشی كرد كە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن بەشێوەیەك كە بەرژەوندی عێراق دەپارێزێت بێ ئەوەی لەهیچ ململانێیەك تێوە بگلێت كە خزمەتی سەقامگیری نەدەكرد.
لەڕووی ئابووری سەماحەتی جەختی كرد لەسەر گرنگی فرەكردنی سەرچاوەكانی داهاتی نیشتمانی، داواشی كرد كە ولات لە كاریگەری یەك داهات و بەرزو نەزمی نرخەكانی نەوت پارێزراو بێت، لەڕێگەی جووڵە پێكردنی كەرتەكانی بەرهەمهێنانی دیكە وەك پیشەسازی و كشتوكال و گەشتیاری و وەبەرهێنان بەشێوەیەك كە گەشەپێدان بۆ ولات زامن بكات.