• سەماحەتی سەید حەكیم لە رۆژی جیهانی دیموكراتیەت : دیموكراتیەت بژاردەی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی ئێمەیە

    2025/ 09 /16 

    سەماحەتی سەید حەكیم لە رۆژی جیهانی دیموكراتیەت : دیموكراتیەت بژاردەی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی ئێمەیە

    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی لە میانەی گوتەیەكی لە ئاهەنگی رۆژی جیهانی بۆ دیموكراتیەت گوتی دیموكراتیەت بژاردەیەكی نیشتمانی هەموو عێراقییەكی ڕەسەنە و شتێكی هاوردەكراو نییە، بەڵكو بەرهەمی قوربانی زۆرە كە گەلی عێراقی بە درێژایی چەندین دەیە لەتێكۆشان دژی زوڵم و دیكتاتۆریەت پێشكەشی كردوە.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگ و تەگەرەی گەورە هاتەوە لە كاروانی دیموكراتیەت، كە بریتی بوون لە تایەقیەت و گەندەلی و لاوازی دام و دەزگایەكان لەگەڵ دەست تێوەردانی دەرەكی بەخۆیەوە بینی و دووپاتی كردەوە كە ئەو ڕكابەرییانەپێویستی بە بەدواچوونی جیدی و بەردەوام بوون لە چاكسازی هەیە.
    سەید حەكیم باسی سێ کۆڵەکە سەرەکییەکانی دیموکراسی کرد کە بریتین لە:
    1. شەرعییەتی سیاسی لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک بێت
    .2. هاووڵاتیبوونی چالاک کە دڵسۆزی بۆ نیشتیمان لە سەرووی هەموو دڵسۆزییە لاوەکییەکانەوە دادەنێت.
    .3. دامەزراوەیەکی بەهێز و شەفاف کە زامنی جیاکردنەوەی دەسەلاتەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکان بکات..

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە پێویستە لەسەر لاوان و ژنان و نوخبەی فیكری و كۆمەڵگەی شارستانی هاوبەشی راستەقینە بن لە پرۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت، هەروەها كۆڵەكەی سەرەكی بن لە چەسپاندنی رۆشەنبیری گفتوگۆ و هاوبەشی نیشتمانیدا.
    بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە دیموکراسیەت وێستگەی کۆتایی یان دروشم نییە، بەڵکو ڕێگایەکی بەردەوامە بۆ گەشەپێدان و چاکسازی کە پێویستی بە پراکتیکی بەرپرسیارێتی هەڵگرتن و هۆشیاری بەکۆمەڵ و پابەندبوونی راستەقینە و دادپەروەرانە هەیە بە پرەنسیپەکانی دەوڵەتەوە...
    هەروەها دووپاتی كردەوە كە پتەوكردنی متمانە لە نێوان هاولاتی و دەوڵەت و پاراستنی مافی مرۆڤ هەردووكیان كۆلەكەی سەرەكین بۆ چەسپاندنی دیموكراتیەت و جێگریكردنی.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم لە گوتەكەی دووپاتی كردەوە كە عیراق بەهۆی ئەو كەلتوورە دێرینەی هەیەتی دەتوانێت ببێتە مەشخەڵێك بۆ دیموكراتیەت لە ناوچەكەدا و نموونەیەك بۆ چاكسازی دادپەروەری و باسی شەهیدانی عێراقیشی كرد كە مانای ڕاستەقینەی یەكریزی نیتشمانیان بەرجەستە كرد، هەروەها خوێنی خۆیان لەپێناو ئازادی و شكۆ پێشكەش كردتا ببنە بناغەیەكی چەسپاو بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی و دادپەروەرانە بۆ هەموو عیراقییەكان.

    Related News