سەید حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم دەكەوێت و گرنگی دەستگرتن بە یەكریزی نیشتمانی و بەشداری فروان لە هەڵبژاردنەكان دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز موسەنا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم و لەم دیدارەش باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ باسكردنی شایستە نیشتماتییەكانی داهاتوو .
لەم کۆبوونەوەکەدا سەماحەتی جەختی لەگرنگی پابەندبوون بەیەکڕیزیی نیشتمانی کردەوە و تەئکیدیشیکردەوە کەیەکڕیزیی عێراق و عێراقییەکان هێڵێکی سوورە و بەهیچ شێوەیەک ناكرێت ببەزێنرێت و سازشی لەسەر بکرێت.، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی ئەوە کرد که کێبڕکێی هەڵبژاردن پێویستە لەسەر بنەمای واقیعی و پڕۆژەی گەشه پێدان و بیرۆکەی گرنگ بیت تا بتوانێت دۆخی وڵات بەرەو پێش ببەیت..
سەید حەكیم روونی كردەوەش كە گرنگە ڕكابەری لە سنووری قبولكراوی خۆی بمێنێتەوە دوور لە پەرتە و جیابوونەوە، دووپاتیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكان وەك یەكێك لە گرنگترین كۆلەكەكانی سیستەمی دیموكراتی عیراقە و داوای كرد لەهەمان كاتدا بەشیوەیەكی بەرفراوان بەشداری تێدا بكرێت، بەشێوەیەك كە هۆشیارانە و كاریگەر بێت بۆ ئەوەی نوێنەری راستەقینە زامن بكەین كە بەراستی نوێنەری گەل و ڕێرەوەكانی بێت.