• سەماحەتی حەكیم.. حكومەتی سوودانی چیرۆكێكی سەركەوتن كە پێویستی بە پاڵپشتییە

    2024/ 05 /09 

    سەماحەتی حەكیم.. حكومەتی سوودانی چیرۆكێكی سەركەوتن كە پێویستی بە پاڵپشتییە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز باقر جەبر ئەلزوبێدی سەرۆكی هاوپەیمانێتی داهاتووی عێراق، لەم دیدارەدا بەڕێزیان باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عیراق و شایستە داهاتووەكانی كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە كە پالپشتی حكومەتی بەڕێز سوودانی بكرێت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و گوتی ئەوە چێرۆكێكی سەركەوتنی گەورەیە كە پێویستی بە پاڵپشت و پشتگیری هەیە.

    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی دیاری كردنی سەرۆكێكی كارامەی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كە دەستپاك بێت و لەبەڕێوەبردن بەتوانا بێت.
    سەبارەت بە قەیڕانی غەزە سەماحەتی داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە هەڵوێست لەمەڕ ئەو شەڕ و جینۆسایدو برسی كردنە وەربگرێت كە قەوارەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلی فەلەستین دەیكات كە ئەوەش بووەتە هۆكاری دەربەدەر و ئاوارەكردن و كوشتی ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستینی سڤیل.

    Related News