• سەماحەتی حەكیم هۆشداری دەدات لە ڕێگاگرتن لە خەڵك لە بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان لەبەر ئەوەی ئەنجامی زۆر ناهاوسەنگی لێدەكەوێتەوە و مەترسی بۆ سەقامگیری دەبێت

    2023/ 11 /18 

    سەماحەتی حەكیم هۆشداری دەدات لە ڕێگاگرتن لە خەڵك لە بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكان لەبەر ئەوەی ئەنجامی زۆر ناهاوسەنگی لێدەكەوێتەوە و مەترسی بۆ سەقامگیری دەبێت

    لەكۆنگرەی هەڵبژاردنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كە یەكێكە لە لایەنە هەرە گرنگەكانی هاوپەیمانێتی هێزی دەوڵەتی نیشتمانی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نشتمانی ئاماژەی بە گرنگی پڕۆژەی پەیامی و ئامتدەكاری بۆ دەركەوتنی خاوەنی سەردەم و زەمان كرد و سەركۆنەی خۆی بۆ دوو ڕوویی لەمامەڵەكردنی وڵاتانی رۆژئاوا لە پێوەرەكانیان سەبارەت بە كەیسی فەلەستینی دووپات كردەوە، داواشی كرد ئەو دەستدرێژی كردنە ڕابگیرێت و هاوكاری و یارمەنی بچێتە ژوورەوەو دەست بە ئاوەدانكردنەوە بكرێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بەو تەگەرانە كرد كە عێراق بە خۆڕاگری ڕۆڵەكانی و هەڵوێستی مەرجەعیەی ئاینی باڵا  و سەركردەكانی سباسی و كۆمەلایەتی تێپەڕی كردوە، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق باجی ئەو سەقامگیرییەبە پارە و چانس و خوێنی ڕۆڵەكانی دەدات.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە ئەو ڕكابەریانەی عێراق تیپەڕی كردوە، ڕكابەری ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتی بوون، ئەو ڕكابەریەی ئەمرۆ گرنگی هەیە ڕكابەری ئابووری و خزمەتگوزاریی و فرە سەرچاوەی داهاتە بۆ ئەوەی تەنها پشت بە پارەی نەوت نەبەسترێت، بۆیە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە كەرتەكانی دیكەی وەك پیشەسازی و كشتوكالی و وەبەرهێنان و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا، پێویستی وڵات بە دیدی ستراتیژی و سیاسەتی ڕوون و پلانی سەركەوتوو و پڕۆژەی زانستی و تیمی كاركردنی چالاك هەیە، ئەو هەموو شتانەش دیدێكی كامڵی پێویست بۆ پێشخستنی ئابووری خزمەتگوزاری دەهێنێتە دی.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە عێراق پێویستی بە سیاسەتێكی هاوسەنگ هەیە كە لەسەر بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی بنیات بنرێت، داواشی كرد پەیوەندییەكی تەواوكاری نێوان پارێزگاكان هەبێت، هەروەها چانسی هەلی كار بۆ لاوان هەبێت وەك پێوەرێك بۆ دیاری كردنی پێشەنگ و ڕیزبەندی پڕۆژەكان.

    سەماحەتی داواشی كرد بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە بەپێی دید و پلانی ڕوون، دووپاتیشی كردەوە كە ڕوونی و ڕاستگۆیی و پەیڕەوكردنی تەكنەلۆژیای تازە و كەمكردنەوەی ڕۆتین سەرەتایەكی گرنگ دەبێت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی.

    سەماحەتی داوای بەشداری كردنێكی بەرفراوان و ژیرانەی لە هەڵبژاردنەكان كرد، ڕوونیشی كردەوە كە هەموو كەسێك مافی بەشداری كردنی هەیە، هەر وەك بەشداری نەكردنیش مافی هەموو دەنگدەرێكە، هۆشداریمان داوە لەسەر بانگەشەی بەشداری نەكردن لەو هەڵبژاردنانە و ڕێگاگرتن لە خەڵك لە بەشداری كردن، لەبەر ئەوەی ئەوە ئەنجامی نا هاوسەنگ لە نوێنەرایەتی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكان دەخولقێنێت، بەتایبەتی لە هەندێك پارێزگا لەوانەی فرە پێكهاتەی لەخۆیەوە گرتوە، ئەنجامەكانی ڕێگا گرتنیشی لە خەڵكی لە بەشداریكردن خستە ئەستۆی ئەوانەی بانگەشە دەكەن، لەبەر ئەوەی ئەوە دەبێتە هۆی تێكدانی هاوسەنگی پێكهاتەكان و حاڵەتێكی نا سەقامگیری لێ دەكەوێتەوە.

    Related News