سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی هۆزی سورجی دەكەوێت و گرنگی یەكگرتنی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێزنەج ئاغا سورچی سەرۆكی هۆزی سوورچی لە عێراق، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هۆزەكان لە كۆمەڵگەی عێراقیدا، ئاماژەشی كرد كە ئەوان كۆڵەكەی سەرەكین كە دەبنە هۆی سەقامگیری وڵات و یەكگرتن و تەبایی كۆمەڵایەتی.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەموو ڕكابەرییانەی ئێستا پێویستی بە یەكگرتن و هاوسۆزی نیشتمانی هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر كە پێوستە پەیوەندی عەربی و كوردی پتەوتر بكرێت و چالاكی كۆمەڵایەتی لەهەموو شوێنەكانی وڵات درێژەی هەبێت و هەموو شوێنێكی وڵات بگرێتەوە هەروەها باسی هەڵوێستە مێژوویەكەی ئیمام موحسن حەكیمی كرد بەرامبەر كورد كاتێك شەڕی كوردی حەرام كرد هەروەها هەڵوێستی شێخ مەحمودی حەفید كە لەگەڵ برا عەرەبەكانی لەبەسرە لەشۆڕشی بیستی مەزن بەشداری كرد تا ببێتە بەڵگەیەك لەسەر قووڵی پەیوەندی برایانەی عەرەب و كورد.