• سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شڕۆڤەكانی سیاسی و بەڕێوەبەرانی سەنتەری توێژینەوەكان

    2025/ 01 /20 

    سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شڕۆڤەكانی سیاسی و بەڕێوەبەرانی سەنتەری توێژینەوەكان

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی  چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شرۆڤەكاری سیاسی و بەڕێوەبەرانی سەنتەرەكانی توێژینەوە لەپێش هەموویان بەڕێز دكتۆر محمەد سادق ئەلهاشمی  و لەم دیدارەدا باس لە گرنگی سەنتەرەكانی توێژینەوەبۆ پالپشتی كردنی دەوڵەتی عێراقی كرد و هەروەها ئەركی باش بدرێت بۆ پێشكەشكردنی چارەسەر بۆ ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوون لەگەڵ حكومەتە نێو خۆییەكان و دام ودەزگا حكومەت هەروەها  دەستپێشخەری وەبگرێت بۆ ڕازی كردنی خەڵكی لەو سەنتەرانە و كاریگەرییان لە ڕازیكردنیان، ئەوەش ڕۆڵی ئەرێنی  دەبێت لە دروستكردنی بڕیاردا.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق چەندین ڕكابەریی گرنگی تێپەر كردوە ئێستاش وڵات لە دۆخێكی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی  و ئەمنی باش بەخۆیەوە دەبینێت و ئاماژەی بە رۆڵی باشی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی كرد لە نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان لە پشتگیری كردنی حكومەت و پالپشتی حكومەت لە ڕێرەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان.

    سەبارەت بەڕكابەرییە دەرەكییەكان سەماحەتی داوای كرد یەك هەڵوێست و گوتاری میدیایی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرەڕكابەرییانە دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ڕۆڵی عێراق لە كەیسەكانی ناوچەكە و پتەوتر بكرێت كە لەگەڵ پێگەی و مێژووی بگونجێت، هەروەها بەباشی زانی كە بەردەوامبوون هەبێت لەگەڵ دەوروبەری عەرەبی و ئیسلامیدا.

    سەماحەتی حەكیم باسی گرنگی كردەی دەستپێشخەری كرد بۆ لێدانی شانەكانی تیرۆرو ئاماژەی كرد كە گۆڕانكاری گرنگ لێرە ئەوەیە كە تیرۆر داڵدەی كۆمەڵایەتی خۆی لەدەستداوە، هەورەها داوای كرد سەرچاوەكانی داهات فرە بكرێت و كەرتەكانی دیكەی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان بەجووڵە بكەوێت هەروەها تەركیز بكرێتە سەر تەكنەلۆژیای مۆدێرن.
     

    Related News